تبلیغات
لطفا از مرور گر فایر فكس استفاده كنید ...................................به نامی خودای گه وره و وه شه ویس ....هه‌رچه‌ن مه‌واچان فارسی شه‌که‌ره‌ن * کوردی جه‌ شه‌که‌ر به‌ڵ شیرین ته‌ره‌ن * یه‌قینه‌ن جه‌ ده‌ور دونیای پڕ ئه‌ندێش * هه‌رکه‌س دڵشاده‌ن وه‌ زوان وێش*خانای قبادی............................... پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله» شهید قاضی محمد
کلیک کنید

پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله»
 
قالب وبلاگ

فراخوان نخستین همایش  » داستان کوتاه هورامی«

  ژیوای

 ژیوای

فیش حقوقی معلمان سراسر كشور

زكات علم نشر آن است

هورامان شناسی

آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
كل مطالب : عدد
لینک دوستان

كد لو گوی ده لاقه ویه رده ی  )

هه ورامان هانه به رچه م

Wimir|ویمیـــــر

ئه کره م حه‌سنزاده(سه‌ریاس)

كتاب خانه هورامان

دانستنیها

 ڕه‌چه‌ڵه‌کی نووسه‌ر [نیشته‌ جێ له‌م  گه‌ڕه‌که‌] ، له‌ پێنج پشت به‌ره‌و سه‌ره‌تای ده‌سپێکی ژیان که‌سایه‌تی ئایینی بون ، ئه‌وه‌  سه‌ره‌ ڕای  سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌که‌ که‌ تا چاخی ژیانی ئێمه‌ سۆفی مه‌سه‌له‌ک و ئایین په‌روه‌ری هێدی و ئارام ،گرێدراوی به‌زم و ئاهه‌نگی ئایینی شێخانه‌ و ڕیازه‌ت تا راده‌ی چله‌ کێشان[ به‌ خۆداچوونه‌وه‌و ڕیازه‌تی تایبه‌ت له‌ پێناو  نزیک که‌وتنه‌وه‌ به‌ مه‌عبوود ره‌وشتیان بوه‌] ، ئه‌وه‌ که‌ ده‌بێ کۆنتر له‌ خزمه‌ت هێمای دین به‌ڕێوه‌ برابێ . هیشتار له‌ سه‌رجه‌م هه‌ورامان و کوردستان  تێروانین و باوه‌ڕی ئه‌وتۆ ئه‌ویندار و ئۆگری خۆی هه‌یه‌.

چله‌ خانه‌ی مزگه‌وتی خزری زیندوو وه‌ک ناوه‌ندی هه‌ره‌ کۆنی باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینی له‌م گه‌ڕه‌که‌ به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌م پێوه‌ندیه‌ دایه‌.

دوای جێگیر بوونی هه‌ر ئایینێکی نوێ خه‌ڵک  به‌ شێوازی تایبه‌ت حه‌ولیان داوه‌ به‌ گوێره‌ی توانا نه‌ریته‌ کۆنه‌کانی خۆیان له‌ دووتوێ ئایینی زاڵ بوو پارێزگاری بکه‌ن .‌ هه‌رچه‌ند له‌ ئایینی پیرۆزی خه‌ڵکی مۆسڵماندا هه‌ندێ به‌ربه‌ست له‌م پێوه‌ندیه‌دا هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ هۆرامان جۆرێک له‌ سازان له‌ گه‌ڵ باوه‌ڕ و نه‌ریتی پێشووی خه‌ڵک چێ بوه‌ . گۆرانی [ هۆره‌ و سیاچه‌مانه‌ ] و هه‌ڵپه‌ڕکێ شێخانه‌ له‌ ڕیزی ئاهه‌نگ و سه‌مای زیندووی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی هۆرامان به‌ نێوه‌رۆک و تاموو چێژی ته‌واو خۆمالێ  دا جێ تایبه‌تی پارێزراوه‌.

ناکرێ و نابێ پارێزرانی دانسقه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ که‌ به‌ ته‌واوی عاشقانه‌ و تێکه‌ڵ به‌ خۆشه‌ویستیه‌کی مه‌زن باڵا نوێنی هه‌موو پێکهاته‌ سرۆشتی و مرۆیی ناوچه‌که‌ تێدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ به‌ بێ ڕیشه‌ی کۆن یان به‌ واته‌ی ئێمڕۆ "ژنتیک"  لێک بدرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ زانستی سه‌رده‌م سه‌لماندویه‌تی و حاشا هه‌ڵگر نیه‌ .

ڕه‌نگه‌ دوور له‌ راستی نه‌بێ ئه‌گه‌ر بوترێ سه‌ره‌تا گۆرانی و سه‌مای ناسراو به‌ شێخانه‌ بۆ په‌سن و به‌جێ هێنانی ڕیوره‌سم له‌ به‌ر ده‌م شێخۆ ( خوای ئایین لای ره‌گه‌زی کاسی) به‌ دی هاتبن.

ئاسه‌واریتری کاسێ کان هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌که‌ به‌ ناوی " هانه‌ی  کۆسی ئاوان = کانیاوێک که‌ کۆسی کان ئاوه‌که‌یان  کاناڵ کێشی بۆ  کردوه‌ " .  تا ئه‌م دواییانه‌ بۆ خه‌ڵکی پاوه‌ ناسراو بوو. شیاوه‌ لێره‌ دا بخرێته‌وه‌ بێری خوێنه‌ر که‌ کاناڵ کێشی ئاو له‌ سه‌رده‌مانی کۆن دا له‌ کاره‌کانی ڕه‌گه‌زی کاسی ده‌ژمێردرێ. ئه‌م پێشینه‌ له‌ هۆرامان ئاسه‌واری به‌ جێماوی زۆری هێشتار ماوه‌. شوێنێک به‌ ناوی (مه‌نده‌ جۆ) و جۆگه‌ ئاوه‌کانی  ،جۆ ده‌گا-ی، جۆ مارفت، جۆ گلان، جۆ مه‌رێ ، جۆڵیان،  جۆشاوی،جۆ پشته‌ی، جۆ گولالێ،  له‌وانه‌ن .

دیاره‌ کاناڵ کێشی کۆنی ئاوی شار هاوکات بۆ دوو مه‌به‌ستی دابین کردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شار و ئاوداشتنی باخ و باخچه‌کان و هه‌ر کامه‌ به‌ مه‌ودایێکی چه‌ند هه‌زار گه‌زی به‌ بێ سه‌رنج دان به‌ ئه‌ندازیاری زه‌وی ناسی نه‌بووه‌ . هه‌ڵبه‌ت جۆگه‌ یا کاناڵی ئاوی شار زۆرتر سه‌ر پۆشراو به‌ له‌ به‌ر چاو گیرانی چار به‌ڵه‌ی (ده‌روو) تایبه‌ت بۆ دابه‌شکران ڕه‌چاو کراوه‌.

وه‌ک له‌ سه‌ره‌تای  ئه‌م به‌شه‌دا ده‌سنیشان کرا داپۆشرانی ئه‌م کاناڵه‌ دوورو درێژه‌ به‌ بێ پێوه‌ندی ده‌ستوور و بڕیاری ئایینی که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی له‌ وته‌کانی زه‌رده‌شتی مه‌زن و ته‌نانه‌ت پێش ئه‌و ده‌بێ ده‌س نیشان کرابێ  نه‌بوه‌.  پێشتر ئه‌م جۆگه‌ی ئاوانه‌ هه‌موو ساڵێک به‌ هه‌ره‌وه‌زی خه‌ڵک نۆژه‌ن ده‌کرانه‌وه‌ .

به‌شێک  له‌ خاوه‌ن ڕایان له‌و بڕوایه‌دان  ناوی شێخۆ ڕه‌نگه‌ له‌ شه‌غاییان ه‌وه‌ هاتبێ . به‌ واتای [ . تیرو که‌مان و (زه‌) سازان]  ئۆستاکاری که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ . نووسه‌ر پێ وایه‌ وشه‌ی شه‌غاییان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ گۆ کردن و مێلۆدی سه‌ر زارهێنانی نامۆ به‌ زمانی کوردی دێته‌ به‌ر چاوو زۆرتر له‌ گه‌ڵ ڕێنووسی فارسی دێته‌وه‌ ،  وشه‌یێکی نامۆ به‌ کوردی و هۆرامیه‌ . تێ بینی ده‌کرێ  ده‌قی وشه‌ی شه‌خه‌ڵیان  له‌ شێخ ئاڵیان و شێخۆ نزیک تر بێت . سه‌ر زیاد ئه‌م گه‌ڕه‌که‌ وێرای هه‌ڵکه‌وتی  (هانه‌ی کۆسی ئاوان)  تێکه‌ڵاوی خۆی له‌ گه‌ڵ قه‌ره‌مشانی یا قه‌دیم شاری ( کۆنترین به‌شی شار) پاراستوه‌ پاراستنێکی ئه‌وتۆ که‌ گۆڕستانی زه‌رده‌شتیه‌کان له‌ بازی (مه‌کرۆڵی) و گه‌ڕکی مووساییه‌کان به‌ ناوی " حه‌مه‌ دۆساخیان" ، [ پاشتر باس ده‌کرێ] ، له‌ ته‌نیشتی ڕۆژئاوی خۆی هه‌رکام به‌ نۆره‌ی خۆیان ناوه‌ندایه‌تی ئایینی زیاتری  گه‌ڕه‌که‌که‌ ده‌سه‌لمێنی .

 به‌ڵگه‌یه‌کیتر بۆ له‌ راستی نزیک بوونی ئه‌م بؤ چوونه‌ ئاماژه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کی نووسه‌ره‌ که‌ خۆی خه‌ڵکی ئه‌م گه‌ڕه‌که‌یه‌ و له‌ پێنج پشت بۆ سه‌ڕێ  بنه‌ماڵه‌ که‌ی هه‌موو که‌سایه‌تی ئایینی و مه‌لا بوون .

 

هێنانه‌ گۆڕی ئه‌م پرسه‌ لێره‌دا جیاواز له‌  ئاماژه‌ به‌ پێکهاته‌ی مێژوویی و چینایه‌تی پاوه‌ ، کۆی شوناسی کورد (مێژوویی، دینی فه‌رهه‌نگی مه‌ودا درێژ) که‌ ناسێنه‌ری تاک و کۆ و ژیاره‌که‌ی ده‌خاته‌ به‌ر زه‌ینی خوێنه‌ربه‌ بنه‌ ما ده‌گرێت.

ئه‌وه وه‌ک‌ پرۆسه‌یه‌کی نه‌پساوی  مێژوویی که‌  له‌به‌ر به‌ره‌کانێ گشتیدا پارێزه‌ری که‌سایه‌تی و تێ په‌ڕاندنی به‌ره‌و ده‌ورانی حازروێرای کێشمانکێشی به‌رده‌وامی مان و نه‌مان ده‌ژمێردرێ.

کورد ده‌بێ به‌ پشکنینی که‌لێن و قوژبنه‌کانی ژیانی ویه‌رده‌ی خۆی داهاتووی باشتری جیلی تازه‌ مسۆگه‌ر بکات.

بهزاد خوش حاڵی : انجمن گفتگوی نیک صالحی – هویت کردی بخش 2 نووسیویه‌تی:

"اگرچه‌ نمی توان منکرحضور و تاسیر سایر اقوام در آن دوران(هزاره‌های قبل از میلاد)و در مناطقی که‌ امروز کردستان نامیده‌ میشود گشت، گسترش و کیفیت پرستش خدایان "سومر" ، "اکد" ، " بابل" و "اشور" نزد ملتهای زاگروس نشین و ساکنان بین النهرین از اهمیت مطالعاتی بیشتری بر خوردار است .

از مهمترین خدایان این دوران میتوان به‌، "عشتار" [تشار] خداوند "بابل" (الاهه‌ مادر)، "سین" خداوند ماه‌،"انلیل" و"میردوک"بابلیها، "هاربه‌"و"شیخو" ی کاسیها" ،" ساخ" یا "شوریاش"،(سوریاس)، [سه‌ریاس] خداوند خورشید، " بوریاش" یا" اوبریاش"[ بۆڕیوه‌ر]  خداوند باران "و" ایمیریا" [ویمیری]خداوند حامی شاهان و سلاطین نام برد" .  تیبینی:  نووسینی نێو دوو کرۆشه‌[ ] هی نووسه‌ره‌ .

کۆتایی به‌شی 2 درێژه‌ی هه‌یه‌ .      سدێق بابایی – ئاڵـــمان

 




طبقه بندی: پاوه،
[ پنجشنبه 12 بهمن 1391 ] [ 20:42 ] [ زیرك محمدیان،كامیاران،پالنگان ]
.: Weblog Themes By WeblogSkin :.

زیرك محمدیان

درباره ی وبلاگ

پیوندهای روزانه
امکانات وب

هه ورام تفین

وبلاگ پالنگان،پالنان

ممنون میشم اگه كد داخل مستطیل را در وبتون جا دهید

قرآن كُردی

اخبار كردستانات

مشاهیر كرد

آمار چندین وبلاگ

تفسیر فی ظلال القرآن

فاتحه خوانی،سنت ها،بدعت ها

كتیب خانه ئه وین

كد لو گوی یانه و شیعره كام )

هه نبانه بورینه