تبلیغات
لطفا از مرور گر فایر فكس استفاده كنید ...................................به نامی خودای گه وره و وه شه ویس ....هه‌رچه‌ن مه‌واچان فارسی شه‌که‌ره‌ن * کوردی جه‌ شه‌که‌ر به‌ڵ شیرین ته‌ره‌ن * یه‌قینه‌ن جه‌ ده‌ور دونیای پڕ ئه‌ندێش * هه‌رکه‌س دڵشاده‌ن وه‌ زوان وێش*خانای قبادی............................... پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله» شهید قاضی محمد
کلیک کنید

پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله»
 
قالب وبلاگ

فراخوان نخستین همایش  » داستان کوتاه هورامی«

  ژیوای

 ژیوای

فیش حقوقی معلمان سراسر كشور

زكات علم نشر آن است

هورامان شناسی

آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
كل مطالب : عدد
لینک دوستان

كد لو گوی ده لاقه ویه رده ی  )

هه ورامان هانه به رچه م

Wimir|ویمیـــــر

ئه کره م حه‌سنزاده(سه‌ریاس)

كتاب خانه هورامان

دانستنیها

 دایکی ئه‌م کچه‌ وه‌ک ناموسڵمانێکی ناڕازی  له‌ زه‌ماوه‌ندی کچه‌ که‌ی له‌ گه‌ڵ موسڵمانێک به‌ تایبه‌ت کاتێک کچه‌که‌ی ئاماده‌ ده‌بێ دینی خۆشه‌ویسته‌ دڵ پێ دۆڕاوه‌که‌ی قه‌بووڵ بکات دڕ دۆنگی خۆی ناشارێته‌وه‌ ، حه‌ول ده‌دا کچه‌ که‌ی ئامۆژگاری بکات به‌ڵکوو له‌و بڕیاره‌ داویه‌تی  په‌شیمانی بکاته‌وه‌ .

له‌ نێو حه‌وشه‌ یان هه‌یوانی   ماڵه‌ که‌یان به‌ خه‌یاڵی ئه‌وه‌ که‌س گوێ لێ نابێ به‌ کچه‌ که‌ی ده‌ڵێ : " نه‌سیمه‌ [ناوی.  کچه‌که‌] ، موسڵمان  مه‌به‌، ئه‌گه‌ر موسڵمان ببی ‌ درۆزن ده‌بی   ‌. نه‌سیمه‌ مسڵمان نه‌بی ، ئه‌گه‌ر مسڵمان بیی دز ده‌بی . نه‌سیمه‌ موسڵمان مه‌به‌ ، ئه‌گه‌ر مسڵمان ببی ...و ... به‌ڵام سه‌ره‌ڕای  ئامۆژگاری و ناڕازی بوونی دایکی نه‌سیمه‌ ئه‌وینداری ئۆسا عه‌باس ده‌ست له‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی هه‌ڵ ناگرێ و زه‌ماوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ده‌کا.

به‌گشتی  وه‌ک له‌ مێژووی سینگ به‌ سینگ ، نه‌ریت و سه‌ربرده‌ی دانیشتوان و ئه‌وه‌  نه‌سڵ بۆ نه‌سڵ به‌ نه‌وه‌ی ئێستا نه‌قڵ کراوه‌  له‌ ده‌سپێکی پێش چوونی پێوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی و په‌ره‌ ئه‌ستاندنی فره‌ باوه‌ڕی ئایینی به‌ هه‌موو جیاوازی بۆ چوون و تێڕوانینی ناساز به‌رانبه‌ر جۆری بیرکردنه‌وه وه‌ک ئه‌و کورته‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باس کرا ،   تا  ماوه‌ی نزیک به‌ سه‌ت ساڵ پێش تێکه‌ڵی فره‌ چه‌شن له‌ نێو باوه‌ڕمه‌ندانی جیا ئایین به‌ بێ قڕه‌ له‌ ته‌بایی هاوشانی حورمه‌ت پارێزی به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ڤدوو  له‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌ میراتی جێ شانازی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو تۆمار کراوه‌ .

هاوکات له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ زیاتر له‌ پانسه‌ت ساڵ پێش گۆندێکی ته‌نیشت شاری پاوه‌ به‌ ناوی شێخان ناوه‌ندی ئایینی  کوردی (یارسان) به‌ ڕێبه‌رایه‌تی سۆلتان ئێسحاق بوه‌ . له‌ هه‌مان کاتدا پاوه‌به‌ مه‌ودایێکی زۆرکه‌م  له‌ شێخان ژینگه‌ی باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینی ئێسلام له‌ ناوچه‌سه‌رحساب کراوه‌ وێرای ئه‌وه‌ هیچکات کێشه‌یه‌کی  تاڵی ئه‌وتۆ که‌ شیاوی مانه‌وه‌ له‌ زه‌ین و بیرو هۆشی خه‌ڵکه‌که‌بێ نه‌ سه‌لـمـێندراوه‌ . سه‌رپاکی داستانی پێوه‌ندیدار ، نه‌قل و نۆکته‌ی باوی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ پێوه‌ندی هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی ئه‌م جیا باوه‌ڕیه‌‌ لیپاو لیپ له‌ حورمه‌تی به‌رانبه‌ر به‌ بێ تووره‌ بون و دڕ دۆنگی هه‌مبه‌ر یه‌کتر له‌ مێژووی ژیانی تێکه‌ڵاوی  دانیشتوانی دێرینی ناوچه‌که‌یه‌. پێداگری پاراستنی  ڕێز و شکۆمه‌ندی گڵکۆی زۆر که‌سایه‌تی یاری باوه‌ڕان  و به‌ ناوه‌ند بوونیان بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ وه‌ک شووێنی پیرۆز خۆی نیشانه‌یه‌ک له‌ پله‌ی به‌رزی تێگه‌یشتنی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌ به‌رانبه‌ر مێژووی دێرینی خۆیانه‌ .

باره‌گای سۆڵتان ئێسحاق ڕێبه‌ری ئایینی یارسان لای باوه‌ڕمه‌ندانی مۆسڵمانی ناوچه‌که‌ هاوه‌شانی باره‌گای پیر و مه‌زنانی ئایینی ئێسلام ڕێز و حورمه‌ت و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی شکۆداری  پارێزراو ماوه‌ته‌وه‌.

بازاری سه‌رداپۆشراوی له‌مێژینه‌ی شاری پاوه‌ به‌ ناوی" بازاره‌گه‌وره‌" ، که‌ به‌ داخه‌وه‌ ده‌وروبه‌ری 45 ساڵ پێش به‌ ته‌واوی تێکدرا و که‌مترین ئاسه‌واری لێ به‌جێ نه‌ماوه‌ ده‌کرێ یه‌ک له‌ هێما هه‌ره‌ گرینگه‌کانی شارستانیه‌تی مۆدێرن له‌م  شاره‌ دسنیشان بکرێ . وه‌ک تۆمارگه‌ی مێشکی نووسه‌ر بڕ بکات له‌ قه‌ساب خانه‌ ، قماش فرۆشی،که‌لوپه‌ل وکه‌ره‌سه‌ی نێو ماڵ ، که‌سابه‌تی جۆراوجۆر  تا دووکانی  سه‌بزی و مێوه‌جات له‌و سه‌روبه‌نده‌دا وێرای زۆر پێداویستی تری خه‌ڵکی لێره‌ ده‌ست ده‌که‌وت .

ئه‌م بازاره‌ سه‌رداپۆشراوه‌ خاڵێکی هاوبه‌شی گرێدانی دوو گه‌ڕه‌کی ئاسنگه‌ران و حه‌مه‌دۆساخیان و سه‌رپاکی شار ده‌ژمێردرا. کانی و حه‌وزو ئاوی ژنانه‌ و پیاوانه‌ بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی هه‌ردوو گه‌ڕه‌که‌که‌ له‌ لای خواره‌وه‌ی کاناڵی ئاوی خواردنه‌وه‌ "جۆده‌گای " له‌ خۆ ده‌گرت .

خاڵێکیتر وه‌ک نیشانه‌ و به‌ڵگه‌ی به‌ر چاوی شارستانیه‌تی دێرین به‌ له‌ به‌رچاو گرتنی ڕێژه‌ی نفووسی ئه‌وکاتی پاوه‌ [ به‌ کۆی گشتی 120 ماڵ ] ، هه‌بوونی دوو حه‌مام  به‌ مێعماری کۆن ( حه‌مامی میرزا محمود  له‌ سنووری گه‌ڕه‌کی شێخ ئاڵیان- حه‌مه‌دۆساخیان  و حه‌مامی سه‌ردێ له‌ گه‌ڕه‌کی سه‌ردێ )له‌ پاوه‌  نیشانه‌ی گرینگی دان به‌ پاک و خاوێنی و له‌ش ساقی ڕیشه‌دار له‌ باوه‌ڕی کۆنی ئایینی زه‌رده‌شتی  پێش سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌کانی پێشکه‌وتنی ئێمڕۆیی ده‌ژمێردرێ.  ئه‌م دوو حه‌مامه‌ سه‌ر له‌ به‌یانیان بۆ پیاوان و نیوه‌ڕۆیان تانزیکه‌ی ئێواره‌  ژنان که‌ڵکیان لێوه‌ر ده‌گرتن. به‌ داخه‌وه‌ پاشتر نه‌م دوو بۆنیاته‌ مێژووییه‌ به‌تایبه‌ت له‌ باری مێعماری وه‌ک هه‌ر ئاسه‌وارێکیتر تێکدران .

ئاسـنگه‌ ران ؛

گه‌ڕه‌کێکیتر له‌ پاوه‌ که‌ تا ئه‌م دواییانه‌وه‌ک له‌ ناوه‌که‌یڕا دیار ده‌که‌وێ  پیشه‌ی ئاسنگه‌ری واته‌ ساز کردنی که‌ره‌سه‌ی له‌ ئاسن سازکراو وه‌ک   پێداویستی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی شارو ده‌وروبه‌ر سه‌رقاڵی ئه‌سڵی ژیانی ئه‌وانی پێک هێناوه‌.

خه‌ت ، یاسا، و عێلم و سنعه‌ت لای سۆمێریه‌کان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ . یونانیه‌کان زانست،ته‌بابه‌ت و ئه‌ستێره‌‌ ناسییان له‌وان ،  (سۆمێریه‌کان) گرتوه‌ .

تێکه‌ڵاوی هۆرامان له‌ گه‌ڵ سۆمێر ، بابل و ئاشوور له‌ به‌ر هه‌ڵکه‌وتی  سه‌ختی ژینگه‌که‌یان بۆ دیفاع له‌ سه‌راوه‌ندی پێده‌شته‌کان ،  قایم و ئه‌من و ئه‌مان بوون بۆ جێگیر کردنی خودا و سه‌روه‌ت و سامانی پیرۆز ، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی له‌شکر کێشی و پاشه‌کشێ  شه‌ڕه‌ مه‌زنه‌کان ، سه‌ر رێ خۆراسان بۆ به‌غدا و شام بوه‌.

 ئه‌مه‌ به‌شێک له‌و پێوه‌ندیانه‌ له‌ گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌ی پێک هێناوه‌ که‌ بوه‌ته‌ هۆی گه‌شه‌ سه‌ندنی  بیر و هۆش و  زه‌ینی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌  . شاخی شاهۆ 300 تا هه‌شت سه‌ت هه‌زار ساڵ پێش خه‌ڵکی تێدا ژیاوه‌. که‌ره‌سه‌ی له‌ به‌رده‌ چه‌خماخ ساز کراوی بیست هه‌زار ساڵ پێش له‌ ئه‌شکه‌وتێکی لای پاوه‌ گوندی (نۆسمه‌) دیتراوه‌ته‌وه‌.  که‌له‌ سه‌ری مرۆڤی به‌رله‌ 6 تا هه‌شت هه‌زار سال له‌ ئه‌شکه‌وتی قۆری قه‌ڵا نزیک شاری پاوه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌  . ده‌بێ له‌ زانکۆی ڕازی کرماشان ڕاگیرابێ . (**)

به‌ پێ هێندێ له‌ نیشانه‌کان سنعه‌ت و کاری ده‌ستی ئاسنگه‌ری  له‌ ڕۆژگارانی کۆنه‌وه‌ له‌ هۆرامان باو بوه‌.  له‌وانه‌ : ساز کردنی که‌ره‌سه‌ی کۆڵینی زه‌وی وه‌ک قوڵه‌نگه‌ ( زه‌نگن)،  گاوه‌ سن ، پاچ ،  چه‌رخی کۆزه‌گه‌ری ، چنینی خام ( هه‌ڵاوه‌) ، ساز کردنی چه‌رم ، دوورینی که‌وش وچنینی که‌لاش ، چۆخه‌و ڕانک دروست کردنی کونه‌ ، جواده‌ له‌ پێستی حه‌یوان( بۆ ڕاگرتن و گواستنه‌وه‌ی ئاوی خواردن ) مانێ (سازکراو له‌ پێستی ئاژه‌ڵ بۆ زه‌خیره‌ و همار کردنی ده‌غڵو دان ) ، هه‌لیزه‌ ( ساز کراو له‌ پێستی ئاژه‌ڵ بۆ ڕاگرتنی شیره‌ مه‌نی وه‌ک دۆ ، ماست ، په‌نیر و..) ، خیگه‌( بۆ ڕاگرتنی ڕۆن، دۆشاو و...) .

 یه‌کیتر له‌ پیشه‌ هه‌ره‌ سه‌رکه‌وتوه‌کانی ( خه‌ڵکی جوو) یه‌هودیه‌کانی هۆرامان و سنه‌ ڕه‌نگ ڕه‌زی بوه‌. ئه‌وان به‌ که‌ڵک وه‌ر گرتن له‌ پیستی هه‌نار ، جه‌وت ، مازوو ، پێستی تازه‌ی گوێز و تێکه‌لاو کردنی گیاو گۆڵی تر سنعه‌تی ساز کردنی ره‌نگی جیاواز یان له‌م مه‌ڵبه‌نده‌ دارشتوه‌ . پێشتر ئه‌م  سنعه‌ته‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌وان وه‌ک نه‌ریت تۆمار کراوه‌.

ئاشی ئاوی ، همه‌ و که‌نووبۆ همار کردنی ده‌غلو دان و ئارد  هه‌روه‌ها دێزه‌ ،گۆزه‌ و بۆڕیه‌ئاو وه‌ک پێداویستی ڕۆژانه‌ له‌ گه‌ڵ که‌ره‌سه‌کانی تر که‌ له‌ به‌رد ساز کراون هه‌ر وه‌ها قوماشی  چۆخه‌ و ڕانک و پا پۆشی هاوێنی کڵاش له‌و به‌رهه‌مانه‌ ده‌ژمێردرێن،  هێشتار قسه‌ی یه‌که‌م له‌ به‌رانبه‌ر قۆماشی مۆدێرن ده‌که‌ن  و جێی وڕێ تایبه‌تیان له‌ نێوکۆمه‌ڵگادا پارێزراو ماوه‌ته‌وه . ئه‌مانه‌ وه‌ک ده‌سکردی خۆماڵی‌ ‌له‌ ڕیزی سنعه‌تی ده‌سکردی ناوچه‌ که‌ دان . به‌ داخه‌وه‌ هاوکات له‌ گه‌ڵ گه‌شه‌ی سه نعه‌تی نوێ وێرای پێشینه‌ی پڕ بایی به‌ هۆی تێڕوانینی تایبه‌ت!  هۆرامان وه‌ک سه‌ر پاکی کوردستان نه‌ ته‌نی له‌ بواری سنعه‌تی به‌ڵکوو له‌ زۆر بواریتردا په‌راوێز خراوه‌.

له‌ وڵاتانی پێشکه‌وتوو ئه‌م جۆره‌ سنعتکاریه‌  ده‌ستی و دێرینه‌ که‌له‌پووریانه‌ به‌ ته‌رخان کردنی بووجه‌ی تایبه‌ت و پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت پارێزگاری ده‌کرێن . له‌ وڵاتی کوردستان هێشتار ئاوڕی شیاوی خۆی له‌م به‌شه‌ گرینگ و مێژووییه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌!

ناودێر کرانی  گه‌ڕه‌کێک‌ له‌ شاری پاوه‌ به "‌ ئاسنگه‌ران  " وه‌ک ئاماژه‌ی پێ درا نابێ گرێدراوی تایبه‌تی له‌ گه‌ڵ ‌ که‌سب و کار و پیشه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌ نه بوو‌بێ .  دابه‌شکرانی سه‌رتایی هاو پیشه‌کان له‌ هه‌ر گه‌ڕه‌کێک له‌ ده‌وره‌ی     یه‌کتر  وه‌ک له‌ سه‌رجه‌م پێکهاته‌ی شار ده‌ر ده‌که‌وه‌ێ ئه‌و  ڕاو بۆ چوونه‌ به‌ قه‌وه‌ت ده‌کا  ئه‌م دابه‌شکاریه‌   پیشه‌ییه‌ به‌ گوێره‌ی نه‌ریت و باوه‌ڕی کۆن دا ڕیژرابی . گه‌رانه‌وه‌ بۆ مێژووی قباڵه‌کۆنه‌کانی هۆرامان که‌ ئێستا له‌ موزه‌خانه‌ی بریتانیا [BRITISH MUSEUM ] ڕاگیراون و ئه‌و ناوه‌رۆکه‌ ، که‌ زیاتر له‌ 2090 ساڵ پێش خه‌ڵک ئاڵوێری ئابووری  به‌رنامه‌دار وه‌ک ئیجاره‌ی باغه‌ ره‌ز له‌ کرداری ڕۆژانه‌ تۆمار کردوه‌ ئه‌گه‌ری دابه‌شینی زانستیانه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌دات.

کۆچی دۆ ئۆستا کاری ناو داری خه‌ڵکی پاڵنگان له‌ ڕۆژگارانی زوودا بۆپاوه‌ و نیشته‌ جێ بوونیان له‌ گه‌ڕه‌کی ئاسنگه‌ران واته‌ ئه‌و شوێنه‌  که‌ نابێ به‌ هه‌ڵه‌ و هه‌ڵکه‌وت بۆ کارو ژیان هه‌ڵیان بژاردبێ بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه‌ک له‌ هه‌بوونی ڕیشه‌ و ده‌ره‌تانی درێژه‌ی ئه‌م بواره‌ له‌ سنعه‌تی ده‌ستکرد به‌ پێی پێویستی شار و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بوه‌.

ئه‌م دوو برا ئۆستاکاره‌  ئاسنگه‌ره‌ به‌ ناوه‌کانی ( ئۆستامحمد و ئۆستا ساڵح  ) به‌ وته‌ی ده‌م به‌ ده‌می خه‌ڵک له‌ پیشه‌ی خۆیاندا سه‌رکه‌وتوو، خاوه‌ن زه‌وق و کارامه‌بوونی تایبه‌تیان له‌ خۆ نیشان داوه‌  . نه‌قڵ و گێڕانه‌وه‌ی هه‌بوونی 13 کووره‌خانه‌ وه‌ک ناوه‌ندی ئاسنگه‌ری له‌م گه‌ڕه‌که‌ که‌ ئاسه‌وار و تێکۆشانی پیشه‌یی  مه‌ودا دووری به‌شێک له‌ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌  تا سه‌رده‌می ژیانی ئێمه‌ سه‌ربرده‌ی ئه‌م رابردوه‌ دوورو درێژه‌ ده‌سه‌لمێنێ. (1)

ده‌بێ خه‌ڵکی به‌ ساڵا چووی پاوه‌ وێنه‌ی  ئۆستاد عه‌زیزی ئاسنگه‌ر- یان له‌ کۆتایی ساڵه‌کانی چل دا باش له‌ بیرمابێ کاتێک له‌ گه‌ڵ تفه‌نگه‌ بڕنوه‌کانی ده‌سکردی خۆی له‌ ڕۆژنامه‌ی ئێتلاعات یان که‌یهان وه‌ک ئاشکراکردنی کارگه‌ی ئه‌سڵه‌حه‌سازی  له‌ قاو درابوو. مزگی ( حاجی عۆسمان) یکیتر له‌ نوێژگه‌ کانی شار له‌ ئاسنگه‌ران ناوێکی ئاشنا لای خه‌ڵکی پاوه‌ ده‌ژمێردرێ.

له‌ گه‌ڵ سپاسی برای خۆشه‌ویست کاک مزه‌فه‌ر مێتران بۆ ده‌ربڕینی تێبینیه‌ به‌ که‌ڵکه‌کانی.

درێژه‌ی هه‌یه‌ ،   سـدێق  بـا بـایی  ..ئاڵــمان

 




طبقه بندی: پاوه،
[ جمعه 13 بهمن 1391 ] [ 19:13 ] [ زیرك محمدیان،كامیاران،پالنگان ]
.: Weblog Themes By WeblogSkin :.

زیرك محمدیان

درباره ی وبلاگ

پیوندهای روزانه
امکانات وب

هه ورام تفین

وبلاگ پالنگان،پالنان

ممنون میشم اگه كد داخل مستطیل را در وبتون جا دهید

قرآن كُردی

اخبار كردستانات

مشاهیر كرد

آمار چندین وبلاگ

تفسیر فی ظلال القرآن

فاتحه خوانی،سنت ها،بدعت ها

كتیب خانه ئه وین

كد لو گوی یانه و شیعره كام )

هه نبانه بورینه