تبلیغات
لطفا از مرور گر فایر فكس استفاده كنید ...................................به نامی خودای گه وره و وه شه ویس ....هه‌رچه‌ن مه‌واچان فارسی شه‌که‌ره‌ن * کوردی جه‌ شه‌که‌ر به‌ڵ شیرین ته‌ره‌ن * یه‌قینه‌ن جه‌ ده‌ور دونیای پڕ ئه‌ندێش * هه‌رکه‌س دڵشاده‌ن وه‌ زوان وێش*خانای قبادی............................... پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله» شهید قاضی محمد
کلیک کنید

پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله»
 
قالب وبلاگ

فراخوان نخستین همایش  » داستان کوتاه هورامی«

  ژیوای

 ژیوای

فیش حقوقی معلمان سراسر كشور

زكات علم نشر آن است

هورامان شناسی

آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
كل مطالب : عدد
لینک دوستان

كد لو گوی ده لاقه ویه رده ی  )

هه ورامان هانه به رچه م

Wimir|ویمیـــــر

ئه کره م حه‌سنزاده(سه‌ریاس)

كتاب خانه هورامان

دانستنیها

                                                                                   سـد ێق با با یــی – ئــاڵمان

Horaman(هۆرامان) : گلێرگه‌ی ڕه‌مزو ڕازی دێرین، هێما و خواله‌ پیرۆزه‌کان:

به‌شی- 2

شمشی؛ لووتکه‌ی  شاخێکی به‌رزی هۆرامان نێوان نه‌وسود، نۆدشه‌  دزاوه‌ر و هانه‌ گه‌رمه‌ڵه‌.

 ، شمش ؛ میترا، مێر ، مێهر ، میر ؛ خوای سه‌رکه‌وتنه‌کان ، ئازایه‌تی وڕزگاریده‌ر، هێمای خۆر و ڕووناکی .

میترا خوای ڕووناکی له‌ بابل به‌ نێوی "شمش یا شمشی" له‌ باوه‌ڕی خه‌ڵکدا به‌رز نرخێندراوه‌. پاش ده‌سه‌ڵاتی مه‌قدونیه‌کان 331 پ. ز به‌ سه‌ر ئێراندا خواکانی یونان و ئێران وه‌ک یه‌ک ژمـێردران . بۆ وێنه‌ :

ئاناهیتا بوو به‌ ئارتمیس ، شمش/شمشی  بۆ نێوی میترا هه‌ڵبژێردرا و دواتر کرا به‌ شه‌مس . مه‌زدا له‌ بابل له‌ سه‌ر ئه‌م ڕیشه‌ سه‌ری هه‌ڵدا . له‌ ڕومی کۆندا میترائیسم  ئایینی له‌شکر و سپابوه‌ و له‌ هه‌ر شوێنێ سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه ‌ئایینه‌که‌یان په‌ره‌ی ئه‌ستاندوه‌.

شمش/ شه‌مس = مێهر یا مێر فریشته‌ی ڕاستی ، شه‌ڕانی بوون به‌ دژی ناڕاستی و درۆ و پاراستنی ڕووناکی خاوه‌نی پیرۆزیه‌کی وه‌ها بووه‌  که‌ پادشا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی کۆن سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆیان به‌ پشتیوانی ئه‌وانه‌وه‌ گرێ ده‌دا (  به‌رد هه‌ڵ که‌ندراوی تاق وه‌سان- له‌ کرماشان)،هی ده‌ورانی ساسانی تۆمارێکه‌ له‌و راستیه‌ .

مێهر / شمش /مێر،  ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌ورانی مێر خوایی و زه‌روانیسم . مێهر  وه‌ک خواله‌ی سه‌رکه‌وتن، خوای ئازایه‌تی و ڕزگاریده‌ر، هێمای خۆر و ڕووناکی ڕێزی بۆ دانراوه‌.

له‌ کوردستان ئاسه‌واری زۆر له‌و سه‌رده‌مانه‌ چ له‌ چوار چێوه‌ی ناو چ وه‌ک په‌رستگه‌ و سه‌رچاوه‌ به‌ جێ ماوه‌.

مێراو/ مێحراو / مێرئاوه‌/ مێرئاوا که‌ هه‌نووکه‌ش له‌ مزگه‌وته‌کاندا وه‌ک جێگای تایبه‌تی به‌رنوێژ و ئه‌شکه‌وت ئاسا ساز ده‌کرێ  بۆ ئه‌و ده‌مانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ . زۆرێک له‌ ناوه‌کان وه‌ک [ مێراوا،  ده‌ره‌ی میر ئاوا، (چۆمی مێر ئاوا) ] هه‌روه‌ها قه‌ڵشی ئه‌شکه‌ته‌ ئاوداره‌کان نه‌ک هه‌ر به‌ جێ ماوی کاتی مێر په‌رستیه‌ ، به‌ڵکوو ئاسه‌واری ده‌سکاری کراوی ئه‌و ده‌ورو زه‌مانه‌ وپیرۆز چاو لێ کردنیان پارێزراو ماوه‌ته‌وه‌. سه‌ر چاوه‌کانی تاقوه‌سان ،  باوه‌ یاگار ، شێخان- لاله‌ش له‌ نزیک دهۆک ، نجێوران، ڕێژاو، قۆری قه‌ڵا ،له‌ ستانی کرماشان و سه‌ر چنار له‌ سلێمانی و زۆریتر له‌وانه‌ ناودێر کراون.

مێر، مێرێ، مێران،  میری میران وه‌ک ناو بۆ ژن و پیاو یا نازناو پێوه‌ندی به‌ باوه‌ڕی کۆنی ئایینیه‌وه‌ پێوه‌ دیاره‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ که‌ شاو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاشووری و بابلی که‌ڵکیان له‌ پیرۆزی ناوه‌کان بۆ مسۆگه‌ر کردنی پێگه‌ی خۆیان له‌ نێو کۆمه‌ڵگا  هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنه‌کانیان  وه‌ر گرتوه‌ [شمـشی داد، مێهرداد ، ئاداد و....] . پڕۆفسۆر ته‌فێق وه‌هبی له‌و  بڕوایه‌ دایه‌  واژه‌ی میترا له‌ یه‌که‌مین سه‌ده‌ی پاش میلاد را به‌ مێر/مێهر(خواله‌ی خۆر ، یار و پشتیوانی په‌یمان و ڕاستی) گۆڕدراوه‌. (1)

له‌ لاپه‌ڕه‌ی45بررسی مختصری از تاریخ ادیان  نووسه‌ر و مێژووناس ته‌وفێق وه‌هبی ده‌نووسێ:

"زۆربه‌ی ئه‌شکه‌وته‌کانی کوردستان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ میترائیسته‌کان که‌لڵکیان لێ وه‌رگرتوون شیاوی لێ کۆڵینه‌وه‌ی زانستین باوه‌ڕمه‌ندانی میترایی بۆ به‌ جێ هێنانی ڕێو ڕه‌سمی ئایینی خۆیان قه‌ڵشی ئه‌و شاخانه‌ له‌ بناریاندا چاوگه‌ی ئاو هه‌بوو هه‌ڵ ده‌بژارد. گڵه‌ زه‌ردک له‌ باکووری شاخی مه‌قلوب ڕۆژئاوای مووسڵ زیاره‌تگای کوردان بوه‌ . چۆمی لاله‌ش که‌ " یه‌زیدیه‌کان" جێژنی مێهره‌گان له‌وێ ده‌گرن و ئه‌شکه‌وتی پیرۆزی شێخ عوده‌ی و کانی سپی .

دیاره‌ په‌رستگه‌ی ئاناهیتا له‌ کرماشان له‌ ڕیزی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌م په‌رستگایانه‌ ده‌ژمێردرێ.

شیمانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کرێ له‌ ڕۆژگاری ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئایینی مێهر یا کاتی زاڵ بوونی ئاشووری و بابلیه‌کان به‌ سه‌ر کوردستان(هۆرامان ) دا هێمای ئه‌م خواله‌ یان باوه‌ڕه‌ پیرۆزه‌ لای خه‌ڵک له‌سه‌ر لووتکه‌ی ئه‌م شاخه‌ شمشی نۆژه‌ن  کرابێته‌وه‌ . به‌م بۆنه‌وه‌ پاش هه‌زاران ساڵ ناوی پیرۆزی شمشی لای دانیشتوانی هۆرامان وه‌ک زۆر نێوی پیرۆزیتر پارێزرابێ.

 

شێڵــماو (خوای به‌خته‌وه‌ری)، سریس/سه‌ریاس، شمشێر؛

شێڵماو ناوی تاڤگه‌یه‌ک له‌ قه‌دپاڵی شاخی ئاته‌شگا  به‌رانبه‌ر شاری پاوه‌ .

له‌ نووسراوه‌کاندا  خوای سه‌عاده‌ت ژیان و کامه‌رانی خه‌ڵکی باوه‌ڕمه‌ندی یه‌هودی به‌ ناوی شێڵماو هاتوه‌. له‌ سه‌راوه‌ندی(لووتکه‌ی) شاخی ئاته‌شگا  ئاسه‌واری ئاورگه‌ی پیرۆزی زه‌رده‌شتیه‌کان هی سه‌رده‌مانی کۆن به‌ جێ ماوه‌ . ده‌بێ له‌ سه‌ر ئه‌م بنه‌ما شاخه‌که‌ به‌ ئاته‌شگا  ناو دێر کرابێ . له‌ قه‌دپاڵی لووتکه‌ی ئه‌م شاخه‌ ئاو هه‌ڵدێری شێڵماو دیمه‌نێکی دڵگر به‌ دانیشتوانی شاری پاوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی به‌هار ده‌به‌خشێ .

کاک ئه‌میر  ئه‌مینی به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌ی کتێبی " خزائن اشکانیان "نووسراوی پڕۆفسۆر مینۆرسکی ده‌نووسێ :

"له‌ ته‌نیشت هه‌ر ئاورگه‌یه‌کی گرینگ له‌ سه‌رده‌می ئه‌شکانیه‌کان کۆمه‌ڵیک زێڕینگه‌ری پسپۆڕ له‌ ڕه‌گه‌زی یه‌هودی  بۆ لێدانی سکه‌و سازکردنی خشڵ و شتومه‌کی زێڕین هه‌ڵ ده‌بژێردران . له‌ سه‌رده‌می فه‌رهادی چواره‌می ئه‌شکانی  یه‌هودیه‌کان له‌ (به‌یت للحم‌) گوازراونه‌ته‌وه‌ هۆرامان و بۆ مه‌به‌ستگه‌لی ئه‌وتۆ نیشسته‌جێ کراون " .تۆره‌مه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌ تا سه‌رده‌مانی شه‌ڕی به‌ نێوبانگی ئێسراییل و عه‌ره‌ب له‌ شێست و حه‌فتاکانداله‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌ بێ کێشه‌ و گرفت ده‌ژیان . هه‌روه‌ک به‌شێکیان ئێستاش له‌ کامیاران ده‌ژین.

سه‌ریاس/سریس/سۆریاش ؛

ناوی گوندێک له‌ سه‌ر ڕێگای پاوه‌ کرماشان که‌ پازده‌ کیلومێترێک  له‌ ئاورگه‌ی پیرۆزی زه‌رده‌شتیه‌کان مه‌ودای هه‌یه‌.

سۆریاش (خۆر ، رۆژ) له‌ نێوگه‌لی خوای خۆر ، به‌ڵێن ، په‌یمان ، برایه‌تی ئیزه‌دمێهر ناودێر کراوه‌.

سۆریاش /سه‌ریاس ؛ له‌ سه‌روبه‌ندی مێدیه‌کاندا به‌ سۆریا گۆڕدرا، دواتر بوو به‌ سوره‌یا[ به‌رز و ده‌س پێ نه‌گه‌یشتوو] .

به‌ڕێز ئه‌میر ئه‌مینی  ئاماژه‌ ده‌کا به‌ نێوی "ئه‌سپه‌هبود سریس" که‌ پارێزه‌ری خزێنه‌ی ئاورگه‌ی (فروزان) له‌ شاخی ئاته‌شگا بوه‌، هه‌روه‌ها تاجی زێڕینی خۆر نیشانی نێوبراو ده‌س کاری یه‌هودیه‌کان که‌ له‌ شوێنێک به‌ ناوی شمشێ پارێزراوه‌ . (2)

پێش سه‌رده‌می ئه‌شکانی واته‌ ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی ئاشوور سۆریاش / سه‌ریاس / سوریاس یه‌ک له‌ هێما هه‌ره‌پیرۆزه‌کان ژمێردراوه‌ . به‌ دوور نیه‌ کاتی هێرشی سه‌لمانسه‌ری دوو پادشای ئاشوریه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌ ستراتژیکه‌ له‌ زاگرۆس که‌ ‌ به‌رد هه‌ڵکه‌ندراوه‌که‌ی قه‌ڵای ته‌وریوه‌ر له‌ شاهۆ باسی لێ کردوه‌ ،‌ سوریاس ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له‌ باوه‌ڕی خه‌ڵکه‌که‌دا ئاژۆتبێ که‌ دواتریش له‌ ناوی سریس  و سه‌ریاس دا سه‌قامی خۆی وه‌ک زۆر باوه‌ڕی تر پاش دابه‌زینی ئایینی ئێسلام هه‌ر نه‌بێ وه‌ک پاراستنی ناوه‌که‌ بۆ نه‌وه‌ی ئێمڕۆ گواستبێته‌وه‌ . **

دیاره‌ سه‌لمێندرانی ئه‌م بۆ چوون و ئاماژه‌یه‌ پێویست به‌ ڕه‌خسانی ده‌رفه‌تی لێ کۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئارشیۆلۆگ و پسپۆڕانی بواره‌که‌ هه‌یه‌ که‌ مه‌خابن جارێ له‌ کوردستان ته‌نێ به‌شی تاڵانکاریه‌که‌ی به‌ قه‌وه‌ت و له‌ گه‌ڕ دایه‌!!؟

شمشێر؛

هه‌ڵبه‌ت پێداگری ئه‌وه‌ش له‌ نووسراوه‌که‌دا هه‌یه‌ که‌ وشه‌ی شـمشه‌ له‌ زمانی عێبریدا واتای خۆری هه‌یه‌ که‌ له‌ زمانی پاله‌وی ئه‌شکانیدا پیتی (ه) به‌ (ی) گۆڕدراوه‌ . له‌ ئاکامدا شمشه‌ به‌ شمـشی گۆ کراوه‌ که‌ به‌ تێپه‌ڕکردنی کات به‌ شوینێ ڕاگیرانی خه‌زانه‌ و که‌ره‌سه‌ی سازکراوی جه‌نگی (( شمشێر)) وتراوه‌ که‌ هه‌نووکه‌ له‌ مه‌ودایه‌کی که‌م له‌ گه‌ڵ ئاورگه‌ی فروزان هه‌ڵکه‌وتوه‌ وێرای ئه‌وه‌ که‌ گوندی سه‌ریاس هه‌ر له‌م په‌نایه‌  ده‌شێ و ده‌بێ له‌ ناوی ئه‌سپه‌هبۆد "سریس "  به‌ جێ مابێت.

 

دیاره‌ به‌ پێ نووسینی کاک ئه‌میر   قه‌لای سریس یا سه‌ریاس سه‌ره‌رای ناوه‌ندی پاراستنی تاج و زێڕ و خشڵی گران بایی ، ناوه‌ند و ویستگه‌ ی [جاپارخانه‌] ، سه‌ر ڕێی به‌غدا و شام و خۆراسان و سه‌قامی پارێزه‌رانی هێمنایه‌تی له‌ ئه‌ستۆ بوه‌. شیاوه‌  بوترێ  وه‌ک له‌م به‌شه‌دا ئاماژه‌ی پێ کراوه‌ ئه‌سپه‌هبۆد سریس خه‌زانه‌داری فه‌رهادی چواره‌می ئه‌شکانی بوه‌. (سه‌رچاوه‌ی سه‌روو)

میرزا ئه‌ولقادر پاوه‌یی شاعێر و زانای نیشتمان په‌روه‌ر له‌ قه‌سیده‌ی" کوله‌ و ئاینه‌مه‌ل"چه‌ند ئیشاره‌تێکی مێژوویی به‌ دێرینه‌ بوونی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌کا ، بۆ وێنه‌: (3)

قه‌ڵای دووریسان ، چه‌شمه‌ی سه‌رباوه‌ر .................... پیر خدر، سه‌ریاس،  گوزه‌رگای  دڵبه‌ر

شــار شــمشــێرش  شێونا وه‌  هـــ ـه‌م .......................وه‌ زه‌رب  شـــمشێر مــه‌ودای  ڕێزه‌ده‌م

زلـــزله‌ی عـــه‌زیم  خـــێزا جه‌ پـــاوه‌ .......................لـه‌رزه‌ که‌وت و جه‌رگ سه‌ر قوله‌ی شاوه‌

یاگه‌ی کلیــسا و بۆت و بۆت خــانان ........................ کـــه‌رده‌ن و مه‌سجد  په‌ی مۆسڵمــانــان

بۆڕیوه‌ر = بۆڕیده‌ر(قه‌ڵای بۆڕی)؛ ناوی پارێزراوی گوندێک له‌ هۆرامان .

بۆڕیاش، خوای باران و هه‌وره‌ گرمه‌( هه‌وره‌ تریشقه‌)، بۆریه‌ ئاو، باو بۆران ، بۆڕه‌ بۆڕ ، بۆڕناش و

بۆڕه‌ له‌ گۆ کردن و ناوه‌رۆکدا سه‌رچاوه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ .  بۆڕی + وه‌ر =  بۆڕیوه‌ر یا بۆڕی ده‌ر ده‌بێ قه‌ڵا یاشوێنی لاینگرانی خوای شه‌سته‌باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ [ گرمه‌ی سامناکی هه‌ور] بووبێ که‌ بۆ باوه‌ڕی سه‌رده‌می ڕه‌گه‌زی کاسی نیشته‌جێ له‌ زاگرۆس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.(3)

بۆڕیاش/بۆڕه‌ بۆڕیده‌ر(قه‌ڵای باوه‌ڕمه‌ندانی بۆڕی)، خواله‌ی هه‌وره‌گرمه‌ وباران به‌ واتای گوڕه‌و چڕه و هه‌یبه‌تی خوای باو بۆران له‌ نێو دڵی کوێستانی چڕ و ترسناکی هه‌زاران ساڵ پێش ئێستادا خه‌ڵکی پال پێوه‌ناوه‌ تا بۆ ڕه‌واندنی ترس و خۆفی خۆیان په‌نا بۆ ئه‌م پێکهاته‌ سرۆشتیه‌ نه‌ ناسراو و نامۆیانه‌ به‌رن به‌ هیوای ئه‌وه‌ له‌ غه‌زه‌ب و تووڕه‌بوونیان خۆ بپارێزن .

ئه‌م ڕه‌وشته‌ به‌ شێوازێکیتر له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌ش دا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی سزاو تووڕه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتداران یا هه‌ر نه‌بێ خۆپاراستن وه‌ک به‌شداری کردنی بێ باوه‌ڕانه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمه‌کان ، به‌ ڕواڵه‌ت باوه‌ڕمه‌ندی به‌ فه‌رمانه‌ ئایینیه‌کانیان خۆ ده‌نوێنێ .  بۆڕی و بۆڕیه‌ ئاو هه‌نووکه‌ بۆ لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاو گۆ ده‌کرێت .(8)

 




طبقه بندی: هورامان،
[ پنجشنبه 12 بهمن 1391 ] [ 23:38 ] [ زیرك محمدیان،كامیاران،پالنگان ]
.: Weblog Themes By WeblogSkin :.

زیرك محمدیان

درباره ی وبلاگ

پیوندهای روزانه
امکانات وب

هه ورام تفین

وبلاگ پالنگان،پالنان

ممنون میشم اگه كد داخل مستطیل را در وبتون جا دهید

قرآن كُردی

اخبار كردستانات

مشاهیر كرد

آمار چندین وبلاگ

تفسیر فی ظلال القرآن

فاتحه خوانی،سنت ها،بدعت ها

كتیب خانه ئه وین

كد لو گوی یانه و شیعره كام )

هه نبانه بورینه