تبلیغات
لطفا از مرور گر فایر فكس استفاده كنید ...................................به نامی خودای گه وره و وه شه ویس ....هه‌رچه‌ن مه‌واچان فارسی شه‌که‌ره‌ن * کوردی جه‌ شه‌که‌ر به‌ڵ شیرین ته‌ره‌ن * یه‌قینه‌ن جه‌ ده‌ور دونیای پڕ ئه‌ندێش * هه‌رکه‌س دڵشاده‌ن وه‌ زوان وێش*خانای قبادی............................... پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله» شهید قاضی محمد
کلیک کنید

پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله»
 
قالب وبلاگ

فراخوان نخستین همایش  » داستان کوتاه هورامی«

  ژیوای

 ژیوای

فیش حقوقی معلمان سراسر كشور

زكات علم نشر آن است

هورامان شناسی

آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
كل مطالب : عدد
لینک دوستان

كد لو گوی ده لاقه ویه رده ی  )

هه ورامان هانه به رچه م

Wimir|ویمیـــــر

ئه کره م حه‌سنزاده(سه‌ریاس)

كتاب خانه هورامان

دانستنیها

وشه‌ی ( ده‌گا ) له‌ هۆرامان به‌ گشتی بۆ ژینگه‌ی سه‌قامداری خه‌ڵک له‌ کۆنه‌وه‌ گۆ ده‌کرێ . ده‌گا- و پاوه‌ی ( شاری پاوه‌) ، ده‌گا هۆرامان ( شاری هۆرامان) ، ده‌گا گا ( ژینگه‌) ، ده‌گا – و داریانی( ژینگه‌ی داریان )، ده‌گاو – هه‌جیجی ( ژینگه‌ی هه‌جیج).  له‌ به‌رانبه‌ر وشه‌ی ده‌گا ، (ده‌ره‌ ) هه‌یه‌ که‌ زیاتر ژینگه‌ی کورت ماوه‌ی هاوینان( هاوینه‌ هه‌وار) ، و خانووی که‌ڵک لێ وه‌ر گیراوی ئه‌م ژینگه‌ وه‌رزیه‌  به‌ " که‌وێڵ"  له‌ نێو باغ و مووچه‌و مه‌زرا و که‌لار له‌ شاخ و به‌نده‌نان   گۆ کراوه‌‌ .

شاری نوێی پاوه‌  به‌ هۆی هه‌ڵکشانی ڕێژه‌ی نفووس و کۆچی خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ر به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی ده‌ ساڵه‌ی ئێران _عێراق به‌ دواوه‌  گه‌ڕه‌کی زۆرتر  و پانتایی له‌ نێو شیوو دۆڵه‌کان له‌ خۆ ده‌گرێ . له‌ راستیدا به‌شی نوێ ساز کراوی شار هه‌ر چه‌ند که‌متر ئاوه‌زی سرنج  خراوه‌ته‌ ‌ سه‌ر موهه‌ندسی عێلمی شار سازی ،  به‌لام له‌ سه‌ر یه‌ک ڕومه‌تی  به‌ ته‌واوی جیاوازی به‌ شاره‌که‌ به‌خشیوه‌ . ئه‌گه‌ر ئاوڕ له‌ پێکهاته‌ی کۆن و مێژوویی تایبه‌تی ئه‌م شاره‌ بۆ پاراستنی نه‌درێته‌وه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ ئه‌وپه‌ڕی که‌سه‌ره‌وه‌ تا یه‌ک دوو ده‌یه‌یتر که‌مترین ئاسه‌وار له‌ مێعماری دانسقه‌ و تایبه‌تی ئه‌م شاره‌ له‌ سه‌ر پێ نه‌مێنێ! ؟

 مرۆ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانی پێداگری له‌ زیانی مه‌زنی ئه‌م که‌مته‌ر خه‌میه‌ بۆ پارستنی پێکهاته‌ی کۆنی شار وه‌ک یادگارێکی مێژوویی بکات . [ دواتر له‌ م‌  پێوه‌ندیه‌ دا پێشنیاری پێویست ده‌خرێته‌ به‌ر ده‌ستی کار به‌ ده‌ستانی دڵسۆزی خۆماڵی ].

سه‌ردێ:  وه‌ک یه‌که‌م گه‌ڕه‌کی هه‌ڵکه‌وتوو له‌ لای سه‌رووی شار ده‌بێ له‌ کۆنه‌وه‌ ناوه‌ندی عێلم و زانست و خوێنده‌واری شار بووبێ . باس له‌وه‌ ده‌کرێ " ناوی سه‌ردێ ده‌بێ له‌ سه‌رداو یا سه‌رداوه‌ ڕا هاتبێ که‌ ئه‌وه‌ خۆی بۆ کاتی باوه‌ڕمه‌ندی خه‌ڵک به‌ ئایینه‌ کۆنه‌کانی پێش ئێسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ . له‌م سه‌رداو ( سه‌رداب) دا خه‌ڵک به‌ پێ باوه‌ڕی ئایینی (وه‌سڵی ته‌عمید ) دراون .

بینای سه‌ره‌تایی شوێنی  مزگه‌وتی جۆمعه‌ی پاوه‌  به‌ وته‌ی مێژووده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئه‌شکانی ، کاتێک که‌ بۆماوه‌یه‌ک هۆرامان ژێرده‌سته‌ی ئه‌رمه‌نستانی مه‌سیحی بوه‌ . باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینی مه‌سیح ئه‌سقه‌ف مێترانی ئه‌رمه‌نستانی که‌نیسه‌ی مه‌زنی له‌م جێگایه‌ ساز کردوه‌ و له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌رداو(حه‌وز ئاو) بۆ وسڵی ئه‌عمید [خاوێن کردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ به‌ ئاوی پیرۆز وه‌ک یاسای ئایینی ] به‌ پێویست زانراوه‌. ئه‌وه‌ بۆ ساڵه‌کانی 50ی زاینی دگه‌ڕێته‌وه‌.(*)

گه‌ڕه‌کی سه‌رداوه‌کان که‌ پاشتر به‌ هۆی کورت کرانی ناوه‌که‌ به‌ " سه‌ردێ " گۆ کراوه‌ به‌ وته‌یه‌ک ده‌بێ لێره‌ ڕا سه‌رچاوه‌ی گرتبێ. ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌لاته‌کان و جێ گۆڕکێ ئایینه‌کان هه‌مووجارێ داب و نه‌ریت تا ڕاده‌ی جۆری مێعماری و پۆشاکی تووشی خه‌ڵک یا نیشته‌جێ ژیانی کردوه‌.

له‌ سه‌رده‌می ساسانی ئه‌م شوێنه‌ هه‌مدیس به‌ ئاورگه‌ یه‌ ناوه‌ندی ڕێوڕه‌سمی ئایینی زه‌رده‌شتی جێ گۆڕکی ده‌کا . به‌ زاڵ بوونی موسڵمانه‌کان له‌م ناوچه‌ هۆرمزگاکان ده‌بن به‌ مزگه‌وت . ئه‌م جاره‌ تا هه‌نووکه‌ وه‌ک مزگه‌وتی جومعه‌ سه‌قم ده‌گرێ . حه‌وزاوه‌کان ده‌بن به‌ حه‌وزی خۆ شوشتن " وسڵ" وه‌ک ڕیو ڕه‌سمی موسڵمانان . هه‌ڵبه‌ت ئه‌م سه‌رداوگه‌له‌ ‌ تا ئه‌م دواییانه‌ له‌ ته‌نیشت زۆر مزگه‌تاندا پارێزراو بوون. [دیاره‌ بۆ وسڵ دان و شوشتنی مردوه‌کانیش که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیرا].

 

ساڵانی پێش کاتێک بینای مزگه‌وتی جومعه‌ی پاوه‌ له‌ گه‌ڕه‌کی سه‌ردێ نۆژه‌ن کرایه‌وه‌ به‌ پێ وته‌ی چه‌ند که‌سێکی شایه‌تحاڵ ئاسه‌واری گۆڕی هه‌ره‌ کۆن له‌کاتی هه‌ڵکۆڵین دیتراون .

هه‌بوونی باره‌گایێکی پیرۆز له‌ ژێر نێوی " سه‌ی مه‌حمود ئه‌سفه‌هانی" کوڕی سید ئه‌حمه‌دی مه‌کی هه‌ڵگری داستانی که‌سایه‌تیه‌کی ئایینیه‌ که‌ به‌شی سه‌یده‌کانی ئه‌م گه‌ڕه‌که‌ ده‌بێ له‌ تۆره‌مه‌ی ئه‌و بن . گوایه‌ له‌ ده‌ورانی سه‌فه‌ویه‌دا  بۆ پاراستنی باوه‌ڕی ئایینی خۆی ،  به‌رانبه‌ر زه‌ختی سه‌فه‌ویه‌کان بۆ به‌ شێعه‌ کردنی خه‌ڵک ڕووی به‌ره‌و ناوچه‌ی ڕژد و شاخاوی ‌ هۆرامان نابێ . هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی ئایینی شار بۆ نیشته‌ جێ بوون هه‌ڵده‌بژێرێ و بنه‌ مه‌ڵه‌ پێک دێنێ .

  سه‌رهه‌نگ نقشبه‌ندی یه‌ک له‌ که‌سایه‌تی به‌ ساڵاچووی سه‌یده‌کانی سه‌ردێ ئه‌م وته‌ پشت ڕاست ده‌کاته‌وه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌که‌یان له‌ ساداتی وه‌چه‌ی سه‌ید مه‌حمودی ئه‌سفه‌هانی و ئه‌م زاته‌ به‌ پێ کتێبی( مێژووی ته‌سه‌وف) ده‌بێ ده‌ورو به‌ری ساڵه‌کانی 910ی کۆچی بۆ پاوه‌ سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی کردبێ  . سه‌ید نورالدین له‌و بڕوایه‌ دایه‌  له‌ به‌ر ئه‌وه‌  ژینگه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ناوبراو له‌ ئه‌سفه‌هان ( سه‌ده‌ی)  نێو بوه‌ ناوی "سه‌ده‌ "  بۆ ژینگه‌ی نوێ له‌ پاوه‌ هه‌ڵده‌بژێرن که‌ ئه‌م ناوه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ به‌ هۆی سوان  به‌ سه‌ردێ گۆ ده‌کرێ . (***)

هه‌ڵبه‌ت شیاوه‌ بوترێ له‌ پاوه‌ ته‌نیا چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌م گه‌ڕه‌که‌ وه‌ک خه‌ڵکی کۆنی شار خۆیان به‌ سه‌ید  وله‌ تۆره‌مه‌ی محمودی ئه‌سفه‌هانی ده‌ناسێنن . دیاره‌ ڕه‌گه‌ز نامه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ ‌ گرێ دراوی ئه‌م وته‌یه‌. به‌شێک له‌ سه‌یده‌کانی سه‌ردێ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تی به‌گزاده‌کانی هۆرامان ڕوویان له‌ کرماشان نا و له‌وێ نیشته‌جێ بوون. که‌سایه‌تی ئایینی هه‌ڵکه‌وته‌یان خه‌ڵیفه‌ سه‌ید عه‌لی نقشبه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی شێخ حسام الدین نقشبندی ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبندی بۆ ڕێنوێنی باوه‌ڕمه‌ندانی سه‌ربه‌ مه‌زه‌وی شافێعی له‌م شاره‌ بوو که‌ بینای مزگه‌وتی جومعه‌ی شافێعیه‌کانی کرماشانی داڕشت .(**)

(**)

جیا له‌م که‌سایه‌تیه‌ وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا سه‌ردێ ژینگه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ناسراو به‌ عوله‌مای" زیایی" ده‌ناسرێ که‌ پشتاو پشت چه‌ندین که‌سایه‌تی بڵیمه‌تیان له‌ خوێنده‌واری و مامۆستایه‌تی فێرگه‌ی ئایینی و به‌ڕێوه‌ بردنی ئه‌رکی خوێنده‌وار کردنی لاوانی شار و ئه‌ویندارانی خوێندن له‌ سه‌را سه‌ری کوردستانی ڕۆژهه‌لات وباشوور (فه‌قێ) له‌ ئه‌ستۆ بوه‌.

عێلـــم جه‌  (ڕووار) مڵا جه‌ ( پاوه‌)     ..........................

 سه‌ر چاوه‌ی ئه‌م وته‌ مێژووییه‌  له‌وێرا هاتوه‌  که‌ شاری پاوه‌ له‌ کۆنه‌وه‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی مه‌لا و خوێنده‌وار بۆ زۆر ناوچه‌ی کوردستان و گه‌ڕه‌کی "سه‌ردێ " پێشه‌نگی ئه‌م ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌ ژمێردراوه‌. دیاره‌ هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌ دا مزگه‌وتی جۆمعه‌ی شار له‌ هه‌موو ده‌وره‌کانی مێژوودا جیا له‌ سه‌رده‌می کۆماری ئێسلامی  له‌ سه‌ردێ  و زانایانی ئه‌م گه‌ڕه‌که‌ ئێداره‌یان کردوه‌. یه‌که‌م سه‌رۆکی په‌روه‌رده‌ و فێر کردن له‌ هۆرامان به‌ شێوازی مۆدێرن له‌ ده‌ورانی پاڵه‌وی دیسان خه‌لکئ سه‌ردێ  مامۆستا ( محمد زاهد زیایی ئیمام جومعه‌ی ئه‌م شاره‌) بوو.

به‌ واته‌یێکیتر سه‌ردێ دارئه‌لعێلمی پاوه‌ ژمێردراوه‌ .

تێ بینی  :  به‌شێکیتر له‌ سه‌یده‌کانی سه‌ردێ له‌ گونده‌کانیتری هۆرامان کۆچبه‌ری پاوه‌ بون.

....................................................................................

(*). تحقیقی پیراون زبان کردی- امییر امینی

( **‎‎)   کۆپی ده‌قی فه‌رمانی شێخ حسام الدین نه‌قشبندی له‌ پێوه‌ندی دیاری کردنی  ڕێزدارسه‌ید سه‌ید عه‌لی به‌ خه‌ڵیفه‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی  له‌ کرماشان .




طبقه بندی: پاوه،
[ پنجشنبه 12 بهمن 1391 ] [ 21:01 ] [ زیرك محمدیان،كامیاران،پالنگان ]
.: Weblog Themes By WeblogSkin :.

زیرك محمدیان

درباره ی وبلاگ

پیوندهای روزانه
امکانات وب

هه ورام تفین

وبلاگ پالنگان،پالنان

ممنون میشم اگه كد داخل مستطیل را در وبتون جا دهید

قرآن كُردی

اخبار كردستانات

مشاهیر كرد

آمار چندین وبلاگ

تفسیر فی ظلال القرآن

فاتحه خوانی،سنت ها،بدعت ها

كتیب خانه ئه وین

كد لو گوی یانه و شیعره كام )

هه نبانه بورینه