تبلیغات
لطفا از مرور گر فایر فكس استفاده كنید ...................................به نامی خودای گه وره و وه شه ویس ....هه‌رچه‌ن مه‌واچان فارسی شه‌که‌ره‌ن * کوردی جه‌ شه‌که‌ر به‌ڵ شیرین ته‌ره‌ن * یه‌قینه‌ن جه‌ ده‌ور دونیای پڕ ئه‌ندێش * هه‌رکه‌س دڵشاده‌ن وه‌ زوان وێش*خانای قبادی............................... پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله» شهید قاضی محمد
کلیک کنید

پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله»
 
قالب وبلاگ

فراخوان نخستین همایش  » داستان کوتاه هورامی«

  ژیوای

 ژیوای

فیش حقوقی معلمان سراسر كشور

زكات علم نشر آن است

هورامان شناسی

آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
كل مطالب : عدد
لینک دوستان

كد لو گوی ده لاقه ویه رده ی  )

هه ورامان هانه به رچه م

Wimir|ویمیـــــر

ئه کره م حه‌سنزاده(سه‌ریاس)

كتاب خانه هورامان

دانستنیها

 

پێکهاته‌ی مێژوویی و چینایه‌تی  شاری پاوه‌ ؛

گه‌ڕه‌که‌ کۆنه‌کان؛

سه‌ردێ ، قه‌ره‌مشانی،( قه‌دیم شاری ) ،شه‌خه‌ڵیان ،  حه‌مه‌ دۆساخیان ، ئاسنگه‌ران، پشته‌یان ، قه‌ڵاخوان ،  میرئاوا، زوارێ ....  .

ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ نێوی گه‌ڕه‌ک  ، دابه‌ش کران ،  پیشه‌ یا ڕابردووی خه‌ڵکی نیشته‌ جێ ئه‌م شاره‌  هه‌ر نه‌بێ پێش 40 تا 50 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا هێندێ له‌ ڕاستیه‌ کانی په‌یوه‌ست به‌ مێژووی  دێرین و ڕه‌نگه‌ چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی ده‌خاته‌ به‌ردستی تامه‌زرۆیان .

‌ بۆ زانینی مێژووی پشت به‌ستوو به‌ زانست و به‌ سه‌رهاتی ڕاسته‌ قینه‌ی ‌ڕابردووی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک  له‌ به‌ر ده‌ست بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ ده‌ست هاتوو له‌ ئاکامی پشکنینی که‌ونینه‌ ناسان و به‌ڵگه‌ی نووسراو له‌ دوو توێ کتێب و قباڵه‌ و به‌یازی کۆن له‌و مه‌رجانه‌ ده‌ژمێردرین که‌ ده‌ره‌تانی حاشا لێ کردنی هه‌ر سه‌ربرده‌یه‌ک   له‌م بواره‌دا به‌ربه‌ست ده‌که‌ن ، به‌لام له‌ وه‌ڵاتی ئێمه‌ به‌ زۆر هۆکار که‌ ڕه‌نگه‌ باس کردنیان لێره‌ نه‌گونجێ نه‌ مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتداران به‌ره‌و ئه‌م بواره‌ سووڕاوه‌ و نه‌ ده‌ره‌تان ، بووجه‌ و که‌ره‌سه‌ی پێویست خراوه‌ته‌ به‌ر ده ستی پسپۆڕ و خوازیاران  تا به‌ ده‌ستی ئاواله‌ و بێترس بتوانن له‌ ڕابردووی خۆیان بکۆڵنه‌وه‌!

له‌ پێوه‌ندی ئه‌م باسه‌دا  نووسه‌ر پێ وایه‌ ناو ، ناوو نیشان ، وته‌ی که‌سایه‌تی به‌ ساڵا چووو گێڕانه‌وه‌ی سینگ به‌ سێنگ ، ئاماژه‌ی شاعێر و زانایانی سه‌ده‌کانی پێشوو ، ناوه‌رۆکی  به‌یاز و قه‌باڵه‌ی کۆنی خانوو و مڵک و ماڵ  توانای ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ په‌نجه‌ی ئاماژه‌ بۆ تایبه‌تمه‌ندی گه‌لێک درێژ بکه‌ین که‌  هێشتار به‌ جۆرێک لانی که‌م به‌ پێ سرنج دان به‌ به‌رده‌وامی داب و نه‌ریتی پارێزراو تیشک هاوێژ بن بۆسه‌ر به‌شێکی هه‌ره‌ که‌م له‌ ڕاستی ژیانی ڕابردووی خه‌ڵکی ئه‌م ده ڤه‌ره‌ .

 لانی که‌می قازانجی ئه‌م نووسراوه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ بێت زه‌ین و هۆشی نه‌سڵی نوێ  بخاته‌ سه‌رهێڵی بیر کردنه‌وه‌ ‌بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن ،  ڕێگری له‌ فه‌وتانی زیاترو تۆماری  هێشتار به‌ ته‌واوی نه‌فه‌وتاوه‌کانی مێژووی ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌ڵبه‌نده‌که‌.

شاری پاوه‌ به‌تایبه‌ت و ناوچه‌ی هۆرامان به‌ گشتی خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی گه‌لێکی دێرین و ڕه‌سه‌نی ئه‌وتۆیه‌ که‌ دانسقه‌ بوون و  سه‌ربرده‌ی تایبه‌ت به‌ خۆی ده‌خاته‌ به‌ر چاو .

له‌ نێو شاری پاوه‌  وه‌ک دانیشتوان باسی ده‌که‌ن پێشینه‌ی زۆر کۆنی هه‌بوونی نۆ(9) گه‌ڕه‌ک هه‌رکام به‌ تایبه‌تمه‌ندی و پێناسه‌ی خۆیانه‌وه‌. بوونی نۆ (9)  ئاشی ئاوی له‌ ده‌وروبه‌ر و نۆهورمزگا ( مزگی= مزگه‌وت ) تا هه‌نووکه‌ به‌ دڵنیایی باس ده‌کرێ .

[دیاره‌  ژماره‌ی نۆ ناکرێ به‌ جۆرێک پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ  (99)  ژماره‌ی پیرۆزی سۆمریه‌کان و ژماره‌ی نۆ(9)له‌ ئایینه‌ کۆنه‌کانی تری ناوچه‌( زه‌رده‌شتی)  هه‌روه‌ها ئایینی مووساییه‌کان و (99) پیری هۆرامان ‌ له‌ ئایینی کوردی (یارسان) که‌ زۆری ڕێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌رانی خه‌ڵکی ناوچه‌ که‌ و زمانی پیرۆزیان زمانی ئاخاوتنی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌یه‌ به‌ بێ پێوه‌ندی لێک بدرێته‌وه‌ ] .

تایبه‌تمه‌ندیتری ئه‌م شاره‌ هه‌بوونی ناوه‌ند و مه‌ڵبه‌ند گه‌لێکه‌ له‌ ڕووی ناو  و نه‌ریتی هێشتار پارێزراو ‌ ،هه‌ڵگر یا وه‌رگێڕی داستانی  شێوه‌ شارستانیه‌تێکن که‌ پێویست به‌ به‌دواداچوونێکی وردتر ده‌کا.

بانه‌و ڕکانه‌ی:

بۆ وێنه‌ له‌ سه‌راوه‌ندی شاری پاوه‌ بناری شاهۆ شاخی ناسراو به‌ " ڕژ" گۆڕایێک هه‌یه‌ که‌ له‌ ئاخاوتنی خه‌ڵکه‌ که‌دا ( بانه‌و ڕکانه‌ی) پێ ده‌وترێ . بان له‌ هۆرامیدا به‌ واتای گۆڕایی و ڕکانه‌  کێبه‌ر کێ و مسابقه‌ لێک ده‌ درێته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ کۆی گشتی دا  بۆ شوێنی کێ به‌رکێ ( مسابقه‌)  ناوی لێ نراوه‌ . "  بانی ڕکانه‌ "  تا چه‌ن ده‌یه‌ له‌وه‌ پێش  شوێنی یاریه‌ خۆماڵیه‌کان و ڕابواردنی وه‌رزشی لاوان و گه‌نجانی شار بوو. یاریه‌کانی : کڵاو ڕفانکێ، قوله‌ شه‌ڕان ، گورز و خه‌ت ، کێلو به‌رد ، که‌که‌ پڕێ ، سنگ و باز و....... وێرای داوه‌ت و هه‌ڵپه‌ڕکێ و ئاهه‌نگ گێڕانی هه‌مه‌ چه‌شن به‌ پێ نه‌ریتی کۆمه‌ڵی کورده‌واری بوو.

" بانه‌و زه‌مه‌نگای، زه‌ماند گا "  :  له‌ لای خوارووی شار گۆڕاییه‌کیتر هه‌بوو ‌ له‌ ڕووی ناوه‌ رۆکی ناوه‌که‌یڕا ده‌بێ سه‌رده‌مێک شوێنی ڕێوڕه‌سمی ئایینی و به‌ جێ هێنانی زه‌ماوه‌ند و کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌وتۆ بووبێ .

(مه‌ر)، (مه‌رێ) ، (ده‌ره‌و مه‌رێ)، (جۆ مه‌رێ) ، (هانه‌و مه‌ررێ )،( ژیره‌و مه‌رێ) ، له‌ سه‌ر جه‌می خۆیدا که‌سایه‌تی یان مه‌ڵبه‌ندێک ده‌س نیشان ده‌کا که‌ تێ په‌ڕین له‌ قه‌راغیدا حاشاکردن له‌ ڕه‌مزو ڕازێکی هێشتار له‌ په‌رده‌ ماوی مێژووییه‌. مانه‌وه‌ یان پارێزرانی ئه‌م ناو گه‌له‌ خۆی  له‌ ئاخاوتنی وێژه‌یی و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکدا  بۆ نه‌سڵی پاش خۆی ، هۆمێدی داکۆکی له‌ نه‌ریتێکی پیرۆز به‌ گوێ نه‌سڵی نوێدا بانگه‌واز ده‌کا .

 

له‌م ده‌ڤه‌ره‌ ئه‌شکه‌وتی زۆر هه‌ن که‌ هه‌رکام له‌ ڕووی ناو و نێو بانگ ده‌ناسرێنه‌وه‌ . سرنج ڕاکێشه وه‌ک له‌ دووتوێ  ناوی ئه‌م ئه‌شکه‌وتانه‌ ده‌رده‌که‌وێ   پێکهاته‌ی چینایه‌تی و ئه‌وه‌ که‌ سه‌رده مێک ژینگه‌ی خه‌ڵک بوون پێوه‌یان دیاره‌   

به‌شێک له‌ ئه‌شکه‌وته‌ ناسراوه‌کان ئه‌مانه‌ن :

مه‌ڕه‌ گاوان ، مه‌ڕه‌ خێڵ ، مه‌ڕه‌سان، مه‌ڕه‌ میر، مه‌ره‌و- هه‌ڵۆی ، مه‌ره‌ ماران ( مادان) ، مه‌ره‌ تاو ، حه‌فت سواران ، مه‌ران ( کۆمه‌ڵێک ئه‌شکه‌وت) ، مه‌ڕه‌سپان .

 

بۆ ئاگاداری که‌سانی نا شاره‌زا به‌ یاگه‌وانی(جۆغرافیاو هه‌ڵکه‌وتی سرۆشتی) پاوه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌ زیاد بکری له‌ پاوه‌ زه‌وی گۆڕ (ته‌خت) ده‌س ناکه‌وێ . له‌ سه‌ر ئه‌م بنه‌ما ئه‌گه‌ر که‌مترین ئه‌ندازه‌ی زه‌وی گۆڕ ده‌ستی دابێ بۆ مه‌به‌ستگه‌لی گرینگ که‌ڵکی لێ وه‌ر گیراوه‌.

گۆڕستان ؛

له‌ پاوه‌ به‌ر له‌ سه‌قامی ده‌سه‌ڵاتی ئێسلام له‌ سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌کاندا دوو شووێنی تایبه‌ت بۆ گۆڕستانی زه‌رده‌شتی و یه‌هودیه‌کان ده‌ناسرێته‌وه‌. پاش ده‌سه‌ڵاتی ئێسلام دیسان ئه‌م شاره‌ دوو گۆڕستانی تا ئێستا هه‌یه‌  . ''بازی  مه‌کرۆڵی"  بۆ زه‌رده‌شتیه‌کان و بازی مووسایان بۆ یه‌هودیه‌کان . بازی= ته‌په‌ . گۆڕستانی " مه‌رقدی حاجی و مڵا مه‌قسود" هی سه‌ده‌می ئێستاکه‌ن.

گه‌ڕه‌که‌ مێژوویه‌کان ؛

سه‌ردێ ؛

شاری کۆنی پاوه‌  به‌ گوێره‌ی سروشتی ناوچه‌که‌  ، داکشاو له‌ڕووی قه‌دپاڵی بناری به‌رزایی ده‌ره‌ی (سه‌ردێ) وه‌ک یه‌که‌م گه‌ڕه‌ک  له‌ سه‌راوه‌ندی شار واته‌ داوێنی ڕشته‌ کێوی شاهۆ به‌ره‌و لووتکه‌ی " مه‌سناو " واته‌ گه‌ڕه‌کی (میر ئاوا) ، وه‌ک سه‌رجه‌م پاوه‌ی کۆن یا " ده‌گا" ده‌ناسرێته‌وه‌. گه‌ڕه‌که‌ کۆنه‌ کانی تر له‌ نێوان ئه‌م دوو گه‌ڕه‌که‌ هه‌ڵ که‌وتون.

دیاره‌ پاوه‌ی کۆنتر له‌ سه‌ر بنه‌مای پشت به‌ستن به‌  وته‌ی باو له‌ سه‌ر زاری خه‌ڵکی به‌ سالا چوو ده‌بێ له‌ نێوان  (سه‌ردێ ) و (بنێ ) که‌ سه‌روخواری پاوه‌ی کۆن  ده‌س نیشان  ده‌کا هه‌ڵکه‌وتبێ .  به‌ پێ هه‌ندێ ئاسه‌وار ئه‌وه‌ بۆ سه‌روبه‌ندی پێش زاڵ بوونی باوه‌ڕی ئایینی ئێسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ . له‌وانه‌ ساز کرانی  بینای مزگه‌وتی "حه‌زره‌تی عه‌بدوڵا" له‌ خواره‌وه‌ی سنووری ئه‌وکاتی ده‌گا  ( بنێ) شیاوی باس کردنه‌.




طبقه بندی: پاوه،
[ پنجشنبه 12 بهمن 1391 ] [ 21:00 ] [ زیرك محمدیان،كامیاران،پالنگان ]
.: Weblog Themes By WeblogSkin :.

زیرك محمدیان

درباره ی وبلاگ

پیوندهای روزانه
امکانات وب

هه ورام تفین

وبلاگ پالنگان،پالنان

ممنون میشم اگه كد داخل مستطیل را در وبتون جا دهید

قرآن كُردی

اخبار كردستانات

مشاهیر كرد

آمار چندین وبلاگ

تفسیر فی ظلال القرآن

فاتحه خوانی،سنت ها،بدعت ها

كتیب خانه ئه وین

كد لو گوی یانه و شیعره كام )

هه نبانه بورینه