تبلیغات
لطفا از مرور گر فایر فكس استفاده كنید ...................................به نامی خودای گه وره و وه شه ویس ....هه‌رچه‌ن مه‌واچان فارسی شه‌که‌ره‌ن * کوردی جه‌ شه‌که‌ر به‌ڵ شیرین ته‌ره‌ن * یه‌قینه‌ن جه‌ ده‌ور دونیای پڕ ئه‌ندێش * هه‌رکه‌س دڵشاده‌ن وه‌ زوان وێش*خانای قبادی............................... پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله» شهید قاضی محمد
کلیک کنید

پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله»
 
قالب وبلاگ

فراخوان نخستین همایش  » داستان کوتاه هورامی«

  ژیوای

 ژیوای

فیش حقوقی معلمان سراسر كشور

زكات علم نشر آن است

هورامان شناسی

آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
كل مطالب : عدد
لینک دوستان

كد لو گوی ده لاقه ویه رده ی  )

هه ورامان هانه به رچه م

Wimir|ویمیـــــر

ئه کره م حه‌سنزاده(سه‌ریاس)

كتاب خانه هورامان

دانستنیها

وه‌نه‌ن= وه‌نه‌ند؛ ناوی پردی خوارووی ئاوایی هه‌جیج :

 

"ئه‌ستێره‌ی پیرۆز، هێزی به‌رئه‌نگاری ،و باڵاده‌ستی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر  دوژمن و پێداویستیه‌کان ".  وه‌نه‌ه‌ند  ؛ "ئه‌ستێره‌ی مه‌زدا خۆڵقێندراو په‌رستش ده‌که‌ین ،هێزو توانا، پیرۆزی شیاو ،هێزی پارێزگاری ئه‌هورا خوڵقێندراو، باڵا ده‌ستی و زاڵ بوونی به‌ سه‌ر پێداویستی و سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر دوژمن  . [لاپه‌ڕه‌ 196 گاهان زه‌رتشت، هاینس رایشلت].

"وه‌نه‌ند " پردی هه‌ره‌کۆن له‌ سه‌ر چۆمی سیروان خوارووی گوندی هه‌جیج .   پردی وه‌نه‌ن که‌ پێشووتر له‌ مووو لقه‌داری ترێ (ڕه‌ز) ساز کرابوو و  مه‌وله‌ق حاڵه‌تی جۆلانه‌  ئاسای هه‌بوو له‌ ڕاستیدا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ که‌ره‌سه‌ی هاتوو چؤ و په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌ سه‌ر چۆمی مه‌زن و خوڕێن و ترس هێنه‌ری سیروان بوه‌ ، خه‌ڵکی له‌ مه‌رترسیه‌کانی سرۆشتی دڵڕه‌ق پاراستوه‌  له‌ گه‌ڵ نێوه‌رۆکی ناوه‌که‌ [هێمای باڵا ده‌ستی و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن ]"سرۆشتی توڕه‌" یه‌ک ده‌گرێته‌وه‌.

ناوی کۆنی چۆمی سیروان به‌ پێ نووسینی خواڵی خشبوو ده‌وڵه‌تشایی (کوههای ناشناخته‌ غرب) "سه‌ئیری وه‌ن" بوه‌.

 مه‌کا ڵ / کۆی مه‌کاڵ ؛هێمای پارێزه‌ری ژیانی خۆش و ته‌ندرۆستی مرۆ:

شاخی مه‌کاڵ ،وه‌ک به‌رزایی و سه‌یرانگایه‌ک له‌ شاری پاوه‌ له‌ مێژوو دا  به‌ ناوی خودایه‌کی پیرۆزمه‌ند نێودێر کراوه‌ . ڕه‌نگه‌ نێوی خودایێک بێ له‌ به‌یت شێئان [bet  Schean] ئه‌م خودایه‌ به‌ خه‌تی هیرۆگلیف له‌ سه‌ر لۆحێک نه‌قش کراوه‌ که‌ ئێستا له‌ موزه‌ی ئورشه‌لیم دایه‌ .

 لۆحی  مه‌کاڵ ، له‌ ده‌روازه‌ی باکوری په‌رستگه‌ی به‌یت شێئان دوزراوه‌ته‌وه‌ مێژوه‌که‌ی 1450تا 1400ی پێش زاین سه‌رده‌می برۆنز و  ساڵی 1940 دیتراوه‌ته‌وه‌ .

به‌سه‌رهاتی ئه‌م خودایه‌ له‌وه‌ڕا ده‌س پێ ده‌کا که‌ Pa-re-em-hep  کارمه‌ندێکی کۆنی مسری لۆحی ئه‌م هێمایه‌ بۆ بابی  Amen- em-qpt  وه‌ک ئارشیتێکتێک که‌ قه‌دری ئه‌م شتانه‌ ده‌زانێ به‌ دیاری ده‌بات تا وه‌ک  هێمای پارێزه‌ری ژیانی خۆش و ساقی و سڵامه‌تی  بیداتێ.

مه‌کاڵ له‌ وێنه‌که‌دا وه‌ک هێمای ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له‌ سه‌ر ته‌ختێکی مێسری نیشان ده‌درێ ، له‌ ده‌ستی ڕاستی هێمای ژیان  و له‌ ده‌ستی چه‌پی پیاڵه‌یه‌ک  ده‌بیندرێ . WiBiLex: Bibellexikon: Mekal

وڕا ؛

گوندێکی سه‌ربه‌ شارستانی پاوه‌ ، هه‌ڵکه‌وتوو له‌ خوارووی ئه‌سپه‌رێز و داریان.

وڕا ، له‌ سه‌رده‌مانی کۆندا  به‌ نێوی شوێنی کۆشکی  زستانی پادشا موبد و ئازه‌رپادی  ئازه‌ربایجان وتراوه‌ . " وڕا " هاوتای وه‌رن (وه‌رێ)  ده‌ژمێردرێ. [لاپه‌ڕه‌54 تاریخ ریشه‌ نژادی کرد – احسان نوری پاشا] .

وه‌ر/ وه‌ری/ وه‌رن له‌ ئه‌وێستادا به‌ قه‌ڵا و باره‌گا وتراوه‌ . له‌ هۆرامان و کرماشان ئاسه‌واری زۆر به‌ پاشگری وه‌ر(قه‌ڵا) هێشتار ده‌ناسرێنه‌وه‌. له‌وانه‌:

ده‌ری وه‌ر، ته‌نگی وه‌ر، ته‌وری وه‌ر، چوار زه‌ وه‌ر ، که‌نگاوه‌ر.

 

بێڵه‌وار / بێڵوو ؛

خودا و خێو لای ئاشووریه‌کان . بێڵه‌وار [بێڵ + وار= وه‌ر= وه‌رێ] له‌ ناوچه‌ی کامیاران ، مه‌سکه‌نی خودا. قه‌ڵایێک به‌ نێوی بێڵ یا باڵ خودای  ئاووسه‌رچاوه‌ ژێر زه‌ویه‌کان .

 

ئه‌کاشه‌ / ئاکاشی /کاشۆ/ کاشیتۆ؛ ناسراو به‌ پێغه‌مبه‌ر له‌ قه‌راغ ئاوایی کاشته‌ر ؛

له‌ خواله‌ ناسراوه‌کانی کاسی ده‌ژمێردرێ. له‌ ودا کان دا کاشۆ/ کشه‌ وه‌ک نازناوی ڤێرۆنا به‌ ئه‌ژمار هاتوه‌ ( فرهنگ و اندیشه‌ ، م – کهلان)

بۆ نه‌مری ، هێمای پیرۆز لای ڕه‌گه‌زی مێژوویی کاسی نیشته‌ جێ له‌ زاگرۆس . ئه‌کاشه‌ نێوی شوێنێکی پیرۆز له‌ گوندی کاشته‌ر ناوچه‌ی کامیاران که‌ پیرۆزی تایبه‌تی وه‌ک  یه‌کێک له‌ پێغه‌مبه‌ران  لای خه‌ڵک  پارێزراوه‌.

 

  وێمیر/ ئیمیریا ؛سه‌یرانگای شاری پاوه‌ له‌ بناری شاهۆ؛

سه‌رۆکی پیرۆز ،زانیاری مه‌رگ و میر [سرور دانا]. تحقیقی در باره‌ اساطیر، aftabir.comß

لای ڕه‌گه‌زی کاسی نیشته‌ جێ زاگرۆس هه‌زاره‌ی دووی پێش زاین دوو خواله‌ و هێمایێک به‌ ناوه‌کانی ئێمیریا (وێمیر) ، (کامۆڵ) یا گاوۆل و میری زێڕ ئه‌مانه‌ وه‌ک ئیزه‌دی بنه‌ماڵه‌ی پادشایی ، به‌ره‌که‌ت و هێمای پاراستنی ئه‌سپ نێو براون . [سه‌رچاوه‌ی سه‌روو].

عه‌جه‌م ویکی پدیا ، ئیمیریا (وێمیر ) به‌ واتای سه‌رۆکی پیرۆز و زانیاری مه‌رگ و میر ( قه‌ده‌ر) لێک ده‌داته‌وه‌.

له‌ وێژه‌ی سینگ به‌ سێنگی هۆرامی دا هاتوه‌ :

'' (شاهۆ) مه‌گره‌وۆ (ئاته‌شگا)  ماته‌ن                         وێمیر  به‌ ته‌مای  شنیای  باڵاته‌ن "

له‌وه‌ ده‌چێ ئه‌م دێڕه‌ شێعره‌ داستانی به‌سه‌رهاتی کاره‌ساتاوی هێرشی عه‌ره‌ب ، به‌ خاک و خوێن گه‌وزاندنی ناوچه‌که‌ و له‌ ماته‌م ڕۆ چوونی سه‌ر جه‌م پاشماوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌بێ که‌ شاهۆ(شا + هو) شا، مه‌زنی  به‌رز و بڵند پایه‌ [هێمای ئه‌هورا مه‌زدا] خه‌مبار  و (ئاته‌شگا) ئاورگه‌ی پیرۆزهه‌ڵکه‌وتوو له‌ به‌رانبه‌ر شاری پاوه‌ له‌ گڕ که‌وتوو، مات و      کوژاوه‌ بووبێ. به‌م بۆنه‌وه‌ هۆنه‌ر که‌ هێشتار هیوا بڕ نه‌بوه‌ وێمیر [ئێمیریا] ، سه‌رۆکی پیرۆز  ، سه‌رۆکی خۆماڵی (پیر ،زانیاری قه‌ده‌ر ) ده‌کاته‌ شاهێدی هیوا بڕ نه‌بوون بۆ گێڕانه‌وه‌ سه‌ر دۆخی جاران  و پشت به‌ستن به‌ خۆ باوه‌ڕی و تێپه‌ڕ کردن له‌ موسیبه‌ته‌کان.

 کامۆڵ / گاوۆڵ ؛

کامۆڵ یان گاوۆڵ  هاوینه‌ هه‌واری  پیرۆزی ده‌ڤه‌ری هه‌جیج به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌ که‌ ئیجیجی  یان هه‌جیجی لای بابلیه‌کان  وه‌ک پارێزه‌رانی خوایانی مه‌زن ئه‌رکدار کراون  ، په‌رستگه‌ی مه‌زنیان هه‌بوه‌ و  ئیجیجیه‌کان ئه‌رکی  پارێزگاری له خودامه‌زنه‌کان و هێمای کشتو کاڵ   خواله‌ی میری زێڕو پیت و به‌ره‌که‌تی زه‌وی(کامۆڵ) له‌ ئه‌رکه‌کانیان ژمێردراوه‌. .هه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا  دوو خودای پیرۆزیتر  "مۆڵ و ئه‌شنان [ مۆڵ  - شینان] ، خواله‌ی گه‌نم و جۆ و دانه‌وێله‌ له‌ ڕووکاری شاری پاوه ناوه‌کانیان پارێزراوه‌ . "ڕه‌ئوف محمه‌د پوور – هورامان له‌ نێو وه‌هم و ده‌نگۆ.‌ دیاکۆنۆف مێژووی ماد لاپه‌ڕه‌130" .سدێق بابایی- "هۆرامان تایبه‌تمه‌ندی و هێما پیرۆزه‌کان ، ئینتێرنێت" .

به‌ گوێره‌ی پارێزرانی کۆسه‌ی هه‌جیج وه‌ک ناوه‌ندی پیرۆز و ئایینی و سرنج دان به‌ ناوی کۆسه‌ /کۆسی /کاسی/ کاسای و له‌ به‌ر چاو گرتنی ئه‌مه‌ که‌ کامۆڵ، مؤڵ و ئه‌شنان  وه‌ک خودای پیرۆز له‌ ڕه‌گه‌زی کاسی ناسراون و ئیجیجی یان هه‌جیجی پارێزه‌ری ئه‌م هێما و خوداگه‌له‌ بوون ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ نه‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌وارگه‌ی گوندی ڕوار(ژوونێ) و نه‌  گوندێک به‌ نێوی هه‌جیج ، نه‌هه‌وارگه‌یه‌ک به‌ ناوی گاوۆڵ" کامۆڵ" و نه‌ ناوی کۆسه‌ی هه‌جیج هیچیان به‌ هه‌ڵکه‌وت ناودێر نه‌کراون مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ مێژووێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و دێرینیان له‌ پشت بووبێ.

کامۆڵ  هه‌روه‌تر وه‌ک نازناوی" بڕه‌هما" و خواله‌ی ئێئا  و ئه‌نکێ  خوای زه‌وی و هزر  له‌ ئاخاوتنی سانسکریت و له‌ نێو خوا بابلیه‌کاندا باس کراوه‌ . ئه‌شنان خواله‌ی ده‌غلو دان.  باستان شناسی اندیشه‌ 38، من اساطیربابل و سومر- منتدی حواش العزز الهه‌حبوب

ئه‌شنان له‌ ئۆستوره‌گه‌لی سۆمریدا شاژن (خواژنی ) لاینگری سومره‌ که‌ ڕزق و ڕۆزی(نێعمه‌ت)پێشکه‌شی سه‌ر زه‌وی ئه‌وان ده‌کرد. [مقام زن در دولت سومر، گزیده‌ای از تاریخ تمدن .  شه‌هلا لاهیجی و مێهرانگیز کار – هویت زن ایرانی. زرتشت Facebook] . باستان شناسی اندیشه‌ 38.

 .

 

تشار ،تێشته‌ر، تیشتار،  داتار و تشار ، عشتار ،ئێشتار؛

خودای خۆر لای ئاشوریه‌کان.[ویکی پدیا]. ئیشتار خواله‌ی ئاشوری خۆشه‌ویستی وعه‌شق. هه‌مان سه‌رچاوه‌. هێمای باروه‌ری. [ انسان خدا را آفرید. الف. ب ] .

Tishtarخواژنی  ئاو و باران له‌ نێو ئه‌ساتیری ئێرانی .[لاپه‌ڕه‌ 111ادیان آسیایی مهرداد بهار چاپ چهارم].

"تێشته‌ر؛ ئه‌ستێره‌ی ڕایۆمه‌ند و شکۆمه‌ند په‌رستش ده‌که‌ین ، تێشته‌ر ئه‌ستێره‌ی شکۆمه‌ند ده‌په‌ره‌ستین که‌ به‌ ئاوی خۆڕێنی خۆی ترس و خۆف له‌ دڵی هه‌موو بوونه‌وه‌ران ده‌شواته‌وه‌ ".[لاپه‌ڕه‌ 201 که‌رده‌ی 12 هانس رایشلت- جه‌لیل دوستخواه‌]

  تشار ؛ ناوی گوندێک له‌ نێوان پاوه‌ و نه‌وسود ، هه‌ڵکه‌وتوو له‌ سه‌رووی زیارتگای مه‌زنی ئایینی یاری(سولتان ئێسحاق له‌ ده‌گا شێخان)، سه‌رچاوه‌ی ئاوی پیرۆز لای یارسانه‌کان " ئه‌هلی حه‌ق" تشتار خواله‌ی خۆشه‌ویستی و بارهێنان .

[نامه‌ی سه‌رئه‌نجام ، یارسان، بۆره‌که‌یی]

داتار و تشار : خوڵقێنه‌ری و ئافراندنی ئه‌هورامه‌زدا به‌ دوو وشه‌ی داتار و تشار به‌یان کراوه‌ . Zartosht](زردشت)  فیس بوکFacebook]

وه‌یو/ وایۆ . خواله‌ی با ؛

له‌ "وه‌ندیداد " ( ئه‌وێستا) ئه‌هورامه‌زدا به‌ زه‌رده‌شت فه‌رمان ده‌دا خودای " با " په‌رستش بکه‌ن . مه‌زنی ئه‌م خودایه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌  پاڕانه‌وه‌ له‌ خودای با له‌ وێژه‌ی سینگ به‌ سینگی هۆراماندا پارێزراوه‌ و وه‌ک ڕێو ڕه‌سمی کۆتایی هاتن به‌ وشکه‌ساڵی به‌ڕێوه‌ ده‌چێ .

"وه‌یوه‌ باڵێ ،  سه‌روو پیران  ، یا شا بوارۆ په‌ی فه‌قیران " .

وه‌یوه‌ باڵێ واته‌ خواله‌ی با هێمای سازکراو [بووکه‌ بارانه‌] به‌ مه‌زنی پیر (مرۆڤی کامڵ) سوێند ده‌درێ تاله‌ باره‌گای شا [ ده‌سه‌ڵاتدار ، خاوه‌ندکار] ئێراده‌ بۆ کۆتایی به‌خشین به‌ وشکه‌ ساڵی وباران بارین بخوازێ.

درێژه‌ی هه‌یه‌ ؛

                               سدێق      بـا بـا یی   ئاڵمـــان  06.08.2011




طبقه بندی: هورامان،
[ پنجشنبه 12 بهمن 1391 ] [ 20:52 ] [ زیرك محمدیان،كامیاران،پالنگان ]
.: Weblog Themes By WeblogSkin :.

زیرك محمدیان

درباره ی وبلاگ

پیوندهای روزانه
امکانات وب

هه ورام تفین

وبلاگ پالنگان،پالنان

ممنون میشم اگه كد داخل مستطیل را در وبتون جا دهید

قرآن كُردی

اخبار كردستانات

مشاهیر كرد

آمار چندین وبلاگ

تفسیر فی ظلال القرآن

فاتحه خوانی،سنت ها،بدعت ها

كتیب خانه ئه وین

كد لو گوی یانه و شیعره كام )

هه نبانه بورینه