تبلیغات
لطفا از مرور گر فایر فكس استفاده كنید ...................................به نامی خودای گه وره و وه شه ویس ....هه‌رچه‌ن مه‌واچان فارسی شه‌که‌ره‌ن * کوردی جه‌ شه‌که‌ر به‌ڵ شیرین ته‌ره‌ن * یه‌قینه‌ن جه‌ ده‌ور دونیای پڕ ئه‌ندێش * هه‌رکه‌س دڵشاده‌ن وه‌ زوان وێش*خانای قبادی............................... پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله» شهید قاضی محمد
کلیک کنید

پالنگان،پاڵنان«تاریخی سه هزار ساله»
 
قالب وبلاگ

فراخوان نخستین همایش  » داستان کوتاه هورامی«

  ژیوای

 ژیوای

فیش حقوقی معلمان سراسر كشور

زكات علم نشر آن است

هورامان شناسی

آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
كل مطالب : عدد
لینک دوستان

كد لو گوی ده لاقه ویه رده ی  )

هه ورامان هانه به رچه م

Wimir|ویمیـــــر

ئه کره م حه‌سنزاده(سه‌ریاس)

كتاب خانه هورامان

دانستنیها

Horaman(هۆرامان) : گلێرگه‌ی ڕه‌مزو ڕازی دێرین، هێما و خواله‌ پیرۆزه‌کان:

یه‌کێک له‌ لاینه‌ دزێوه‌کانی دوژمنکاری نه‌یارانی میله‌تی کورد زه‌بر وه‌شاندن له‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ و هه‌ ر چه‌شنه‌ ئاسه‌وارێک بوه‌ تا  ده‌وامی به‌ڵگه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی دێرین و خاوه‌نداره‌تی ئاوو خاکێک تێدا ژیاوه‌ نیشانه‌ بگرن.

له‌م پێناوه‌دا به‌ستنه‌وه‌ی کورد به‌ ئه‌م و ئه‌و نه‌ته‌وه‌ یا ئێتنیک هه‌وڵێکی نه‌پساوه‌ ژمێردراوه‌ تا گرێدراوی کورد به‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ ، ئاوو خاک ، ڕه‌سه‌نایه‌تی ڕه‌گه‌زی ، سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌ستی بڕیاردان بۆ ژیانی ئازادی لێ بستینن.

چاو خشاندنێکی کورت به‌ سه‌ر ئاسه‌واره‌ ده‌رباز بوه‌کانی کوردستان  له‌  ده‌ستی چه‌پاوچیان ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنێ  ئه‌گه‌ر ئاسه‌وارێکی زۆرکه‌م لێره‌و له‌وێ وێرای پلانی ڕه‌نگاو ره‌نگی فه‌وتێنه‌رانه‌  له‌ دووتوێ نێوی شاخ ، گوند ، شیوو دۆڵ و ناوه‌ندی پیرۆز ، قه‌ڵا و ....له‌ قڕ کران ڕزگارییان هاتوه‌ ، دیسان حێکایه‌تی مه‌زنایه‌تی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌  له‌ که‌لێن و قوژبنیه‌کانیدا وه‌ک شاهێدی حاشا هه‌ڵنه‌گر به‌ گوێ تامه‌زرۆیانی ڕاستی دا سه‌ڵا ده‌دات.

هه‌ڵبه‌ت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی دڵخواز وعێلمی پشت به‌ستوو به‌ ڕای پسپۆڕان پێویست به‌ ڕه‌خسانی هه‌ل و ده‌ره‌تانێکی ئه‌وتۆ ده‌کا که‌ خوازیاران به‌ ئێمکان و که‌ره‌سه‌ی سه‌رده‌میانه‌وه‌ ڕووناکی بهاوێنه‌ نێو قوژبنه‌ تاریکه‌کانی ئه‌م بواره‌ . ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ هه‌رچه‌ند که‌مو کوڕی و ناته‌واوی زۆری له م  باره‌وه‌ تێدایه‌ به‌ڵام هه‌وڵێکه‌ تا ڕاو سرنجی هه‌ر نه‌بی جیلی تازه‌ پی گه‌یشتوو و خوێنده‌واری لاوی وڵاته‌که‌مان بو بواریکی پڕ له‌ ڕازو ڕه‌مزی ئه‌وتۆ رابکێشی به‌ڵکوو به‌ هێمه‌تی ئه‌وان له‌ دوا رۆژ دا له‌ سه‌ر بنچینه‌ی ده‌وله‌مه‌ندی دیواری  بۆنیات نراوی پڕ له‌ ڕابردووی بابو باپیرانمان داهاتوێکی گه‌شو ده‌وڵه‌مه‌ند تر بۆ نه‌وی پاشترمان  تۆمار بکه‌ن .

 

 

که‌ماڵــه‌ : که‌ماڵه‌ ، ناوی گوندێکی هورامان له‌ نێوان دزڵی و نۆدشه‌ . له‌ ئه‌وێستادا حه‌وت که‌ماڵه‌ -ی دێوان له‌ به‌رانبه‌ر حه‌وت ئه‌مشاسپه‌ندان دا هاتوه‌.

له‌ ئایینی زه‌رده‌شت دا هه‌روه‌ک به‌ سه‌رۆکایه‌تی  ئه‌هورامه‌زدا حه‌وت  ئێمشاسپه‌ندان ( بێ مه‌رگ ، به‌ره‌که‌ت به‌خش، پیرۆز) بوونیان هه‌یه‌ ، حه‌وت که‌ماڵه‌ به‌ پێشه‌نگی ئه‌هریمه‌ن [شه‌یتان] ، به‌ نوێنه‌رایه‌تی ڕق و قین و خراپه‌کاری به‌ ناوه‌کانی  ئه‌هریمه‌ن، ئه‌کومه‌ن ، ئه‌نده‌ر، ساووڵ، ناگهیس ،،ته‌رێز و زه‌رێز خۆ ده‌نوێنن.

[لاپه‌ڕه‌ 44 ادیان آسیایی مهرداد به‌هار] .  

یه‌کێک له‌ که‌ماڵه‌ کان به‌ ناوی ساووڵ   هه‌نووکه‌ له‌ هورامان به‌هه‌یبه‌تی تاپۆیه‌کی له‌ دار و پۆشاک  ساز کراو له‌ نێو مووچه‌ و مه‌زرا به‌ مه‌به‌ستی  ترس وه‌به‌رنانی دز و باڵه‌نده‌ی زیان هێنه‌ر که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گیردرێ .   پارێزرانی ئه‌م نه‌ریته‌  له‌  ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تایبه‌تمه‌ندی ترس هێنه‌ری دێو وه‌ک هێمای تاریکی و خۆف  وه‌به‌رنان  له‌ بڕوای پێشینیان که‌ گرێدراوی  به‌ ئایینی زه‌رده‌شته‌وه‌ پێوه‌ دیاره‌.

تێ بینی : له‌ وێژه‌ی هۆرامیدا وشه‌ی  ( یاساوڵ)  جێا له‌ تاپۆی نێو مه‌زراو بێستان به‌ واته‌ی پاسه‌بان  و مامور کراو به‌ چاوه‌دێری هاتوه‌. نووسه‌ر له‌و بڕوایه‌ دایه‌ که‌ هه‌ڵ بژاردنی نێوی که‌ماڵه‌ نه‌ک به‌ هه‌ڵکه‌وت به‌ڵکوو گرێدراوی تایبه‌تی به‌ مێژووی ئایینه‌ کۆنه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌.

ئاوێســه‌ر :  ئاوێسه‌ر نێوی چه‌مو دۆڵێک  له‌ نێوان  نه‌وسود  و ئاوایی شۆشـمێ  هه‌ڵکه‌وتوه‌ . ئاوێسه‌ر له‌ ئه‌وێستا کتێبی ئایینی زه‌رده‌شت (پێغه‌مبه‌ر) وه‌ک یه‌کێک له‌ پێنج کاته‌کانی شۆکرانه‌ بژێری له‌ ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژ دا  نێو دێر کراوه‌.

که‌ڕسانی / که‌ڕیسان : نێوی هه‌وارگه‌ و کانیاوێک له‌ شاخی شاهۆ لای سه‌ر‌ووی ده‌ربه‌ند( باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پاوه  )  یه‌کێ له‌ فه‌رمانڕه‌وایانی شه‌ڕانی به‌ دژی مه‌زدا په‌رستی بوه‌ ، هه‌ئومه‌ شکستی پێ ده‌دا. خوای دێوان .[  گاهان زه‌رده‌شت ، زامیاد یه‌شت . کرده‌ی 14، لاپه‌ڕه‌ 159 و 221 هانس ڕایشێلت] .

هۆکر/هۆگر، هۆکه‌ئیریه‌: ناوی شاخێک له‌ ناوچه‌ی نه‌وسود . له‌ ئه‌وێستادا  هۆکر/ هۆگر  به‌ واتای جوان کردارو وه‌ک لووتکه‌ی   دیره‌که‌ شانی هه‌ره‌به‌رز ، هه‌ره‌ به‌رزایه‌تی  ( هه‌ربۆرز) ناو براوه‌ . مه‌رج نیه‌ شاخی هۆگر / هه‌ره‌ به‌رزایه‌تی  که‌ له‌ ئۆستوره‌کاندا هاتوه‌ له‌  گه‌ڵ شاخی "البرز" ی ئێستا ( له‌ لای تاران ) یه‌ک شاخ بژمێردرێ" . [لاپه‌ڕه‌ 221 گاهان زردشت  هانس ڕایشلت ] . 

بێ .

سڵێن و بیباس= سڵێن و بڵبه‌ر؛

 سڵێن ناوی گوندێکی  ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ؛ نێوی خواله‌ی ئاسمان لای ڕه‌گه‌زی کاسی  . نێوی خودای مانگی یونانیه‌کان [توفیق وه‌هبی لاپه‌ڕه‌ 36 برس مختصر تاریخ ادیان] و یه‌کێک له‌ یاسا دانه‌ران و سه‌رکرده‌ مه‌زنه‌کانی یونا نستانی کۆن .

بیباس یا بڵبه‌ر؛ بێباس هاوتا و یه‌کیتر له‌ مه‌زنانی یونانی کۆن بوه‌. سڵێن و بڵبه‌ر یا سڵێن و بیباس وه‌ک ناوی دوو گوند له‌ هۆرامان له‌وه‌ ده‌چێ  مێژوی ناوه‌کانیان بۆ سه‌رده‌می  ڕه‌گه‌زی کاسی بگه‌ڕێته‌وه‌  که‌ پاشتر یونانی و ئه‌شکانی ده‌سه‌ڵات داره‌کان له‌م ناوچه‌ نۆژه‌نیان کردبێته‌وه‌ .  قه‌باڵه‌ کۆنه‌کانی هۆرامان که‌ مێژوه‌که‌یان بۆ 2090 ساڵ زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و دوویان به‌ زمانی یونانی تۆمار کراون  ئه‌م وته‌ زیاتر ده‌سه‌لمێنێ .

ژوونێ ؛ خواژنی یونانیه‌کان؛ هاوینه‌ هه‌واری ئاوایی "ڕوار":

 ژوونن ، نێوی یه‌ک له‌ خوامه‌زنه‌کانی ڕوم و  له‌ سه‌ر  بنمای ئه‌ساتیری کۆن کچی ساتۆرن و ژنی ژووپیتر، شاژنی ئاسمان [لغت نامه‌ دهخدا] . ڕه‌ئوف محمد پور –هورامان له‌ نێوان وه‌هم و ده‌نگۆ.

هاوینه‌ هه‌واری گوندی (ڕووار) شوێنی ژیان و له‌ دایک بوونی زانای پایه‌ به‌رز مه‌لاخدر.

مێژووی ئه‌م ئاواییه‌  "ڕووار"  و هاوێنه‌ هه‌واره‌که‌ی " ژوونێ"  لانی که‌م له‌ ڕووی نێوه‌رۆکی ناوه‌که‌یڕا بۆ پێش دوو هه‌زار ساڵ  یا ده‌ورانی ده‌سه‌لاتی ئه‌شکانیه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .




طبقه بندی: هورامان،
[ پنجشنبه 12 بهمن 1391 ] [ 20:51 ] [ زیرك محمدیان،كامیاران،پالنگان ]
.: Weblog Themes By WeblogSkin :.

زیرك محمدیان

درباره ی وبلاگ

پیوندهای روزانه
امکانات وب

هه ورام تفین

وبلاگ پالنگان،پالنان

ممنون میشم اگه كد داخل مستطیل را در وبتون جا دهید

قرآن كُردی

اخبار كردستانات

مشاهیر كرد

آمار چندین وبلاگ

تفسیر فی ظلال القرآن

فاتحه خوانی،سنت ها،بدعت ها

كتیب خانه ئه وین

كد لو گوی یانه و شیعره كام )

هه نبانه بورینه